ریال مەدرید لەگواستنەوەی ئارنۆڵد پاشەكشێ دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ریال مەدرید لەگواستنەوەی ئارنۆڵد پاشەكشێ دەكات

 

ریاڵ مەدرید کشاوەتەوە لە کڕینی ئارنۆڵد لە ئێستادا و دەیەوێت لە ساڵی داهاتوو بیگوازێتەوە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەکردووە، کارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری خۆی گۆڕیوە سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوڵ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید پاشەکشەی کردووە لە بیرۆکەی گواستنەوەی ئارنۆڵد لانیکەم لەم هاوینەدا، بەهۆی ئەوەی دەیەوێت گرێبەستی ڤاسکوێز نوێبکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشت بەستن بە کارفاخاڵ و ڤاسکێز لە هێڵی بەرگری راستی یانەکە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مێرەنگی لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات، بەو پێیەی ئارنۆڵد یانەکە جێدەهێڵێت ئەگەر گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ نەکات لە چەند مانگی داهاتوودا.

ئەم هەواڵە هاوکاتە لەگەڵ هەواڵەکانی پێشوو کە ئاماژەیان بەوە کردبوو ڕیاڵ مەدرید 75 ملیۆن یۆرۆ ئامادە دەکات بۆ دانوستان لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ ئەوەی ئارنۆڵدی پێبگوازێتەوە کە گرێبەستەکەی هاوینی 2025 لەگەڵ ریدز کۆتایی پێدێت.

هه‌واڵی گرنگ