مانچستەر یونایتد هێرشبەرێكی یانەی ڕیال مەدرید دەکاتە ئامانج
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مانچستەر یونایتد هێرشبەرێكی یانەی ڕیال مەدرید دەکاتە ئامانج

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵدەدات لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانێكی یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامبدات.

شەیتانە سوورەکان بە ئامانجی خۆسێلۆی هێرشبەری مێرێنگێ، کە بە خواستن تا کۆتایی وەرزی ئێستا لە یانەی ئیسپانیۆلەوە یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەکات هاتوونەتە سەرهێڵ.

بەگوێرەی تۆڕی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی، مانچستەر یونایتد شاندێکی ناردووە بۆ مەدرید بۆ بەدواداچوون بۆ هەندێک یاریزان، لەنێویاندا خۆسیلۆ.

یانە ئینگلیزییەکە هەوڵدەدات دۆخی خۆسیلۆ و نرخی ئێستای بزانێت، چونکە بە بەدیلێکی ڕاسموس هۆیلاند دەزانن، بەتایبەتی کە یاریزانێکی دێرینە و توانای جەستەیی باشی هەیە و ئاشنایە بە خولی نایابی ئینگلیزی، کە ٤ وەرزی تێدا یاریی کردووە لەگەڵ ستۆک سیتی و نیوکاسڵ یونایتد.

 

هه‌واڵی گرنگ