سەبارەت بە تێپەڕاندنی بوجەی عێراق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەبارەت بە تێپەڕاندنی بوجەی عێراق

 


لە پێش هاتنی داعشەوە لەكاتی ئامادەكردنی بووجەی گشتی عێراقدا، ئاماژە و دەرخستنی نییەتی عەرەبەكان بە تایبەت هاوپەیمانی شیعی بۆ كەمكردنەوەی پشكی كوردستان لە 17% بو 12% ئاشكرا بووە ، بەڵام دۆخی سیاسی ماوەی جێبەجێكردنی ئەو ئارەزووانەی نەئەدا، نەك لەبەر باشییان بەڵكو لە نەتوانینیان و بەكارهێنانی كورد یان بێدەنگ كردنی تا تەواو چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆیان..


چەند جاریش پەرلەمان دانیشتنی تێپەڕاندنی بووجەیان بێ كوورد گرێ داوە ، بایكۆتكردنی كورد بۆ دانیشتنەكانی بوجەی عێراق بۆ دابەزاندنی نەبووە بەڵكو بەهۆی مووچەی پێشمەرگەوە بووە لەگەڵ پرسی هەڵەبجە.


 هەڵەی كورد لێرەدا بریتی بوو لە :


1. سەركردایەتی سیاسی كورد كە لە دووحیزبی (ی ن ك و پ د ك )، پێكدەهات بە جددی و هەستكردن بە ترسەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو هەوڵانەدا نەدەكرد، بەڵكو وەك كۆسپێكی مەرحەلی دەیانبینی .


2. بەچارەسەری كاتی ڕازی دەبوون و هەوڵی چارەسەری ڕیشەییان نەدا .


3. ناودڵی عەرەبەكان بچوككردنەوەی كوردە وەك گەلە بەڵام پاساویان ڕێژەی دانیشتوانە، لەوكاتانەدا كە ئەوان نییەتی خراپی خۆیانیان ئاشكرا دەكرد ، كورد نەخشەی پوچەڵكردنەوەی هەوڵەكانییانیان دانەڕشت، واتە هەوڵ و فشاری زۆر بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی عێراقییان نەئەدا، هەوڵ و پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەكان بەكارنەهێنران بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی ئەو پرسە ، ئێستەش نازانین ئەو پەوەندییانە لە ئاست گەلی كوردستاندا چۆن كەڵكی لێ وەرگیراوە.


4. لەكاتی نووسینەوەی دەستوردا ئەگەر چی لە بووجەی عێراق 17% بۆ كورد دیاری دەكرا، بەڵام كورد كە یەكێتی مێژوویی و پارتی دەمڕاستی بوون وەك برگەیەكی دەستووری ئەو ڕێژەیەی جێگیر بكرایە و بە ( تا ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی ووڵات )ەوە ببەسترایەتەوە


كە ئێستاش هاوكێشە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە گوڕاو تەرازووی هێز وەك ڕابردوو نەماوە ، كورد هەلەكانی لەدەست داوەوە میكانیزمی فشاری پێ نەماوەو بەرامبەرەكانیش بناغەی بوون و پێگەی كورد لە عێراقدا تازە بە تازە دادەڕێژن بەو شكڵەی خۆیان دەیانەوەێت.

هه‌واڵی گرنگ