پزیشكێكی ئۆكرانی ئاشكرای كردووە ، بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ لەنێوان ریال مەدرید و لیڤەرپوول ئامادەیە نۆرینگەكەی خۆی بەكرێ بدات".
پزیشكێكی ددان لە ئۆكرانیا و لەشاری كیڤ ، بریاریداوە نۆرینگەكەی خۆی بۆ پێش یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ بەكرێ بداتە هاندەرانی یەكێك لەم دوو یانەیەی كە گەیشتوونەتە یاری كۆتایی".
دەشڵێت : " كرێی یەك شەو بۆ نۆرینگەكەی كە شوێنی (3) كەس دەبێتەوە دەگاتە (100) دۆلار ئەمەش بە بەرچاو لەگەڵ هەر ئوتێلێكی ئەم شارە زۆر هەرزانە".
ئەم پزیشكە تەنها یەك مەرجی داناوە و رێگە نادات ئاهەنگ لە نۆرینگەكەی بكرێت و لەبەرامبەردا ئامادەیە خوانی بەیانی بۆ میوانەكانی ئامادە بكات".
رێكان عزیز