لێره‌و له‌وێ پلاتفۆرمی دابڕان باسی دابڕان ده‌كه‌ن به‌ڵێ دابڕان له هه‌ندێ خوو بۆ هه‌ندێ ئامانج گرنگ و زه‌رووره‌ته.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باسی دابڕان ده‌كه‌ن ناتوانن ده‌رچن له بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئایدۆیۆلۆژی ئه‌وان ته‌نها ئه‌و مرۆڤانه به مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتووخواز ده‌زانن كه وه‌ك ئه‌وان بژین و بیربكه‌نه‌وه .
كاتێ باسی دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن من نازانم باسی كام دیموكراسی ده‌كه‌ن ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی كه سه‌رۆكی بلاد فۆرم ده‌ڵێ گه‌ر حیزبه‌كه‌ی من یه‌ك كورسیش بهێنێت هه‌ر حاكم و
ده‌سه‌ڵا تدارده‌بێت ئه‌م جۆره له بیركردنه‌وه پێویست ده‌كات لێ داببڕێین ، ئه‌مه چۆن دیموكراسیه‌تێكه‌و عه‌یاره‌كه‌ی چه‌نده ؟
پلاتفۆرمی دابڕان هه‌م و غه‌میان بۆته باسی دین و هه‌ڵگرانی هه‌روه‌ك بڵێیت له‌ڕابردوودا ئه‌و هه‌موو شكست و به‌دبه‌ختیانه‌ی له‌سیسته‌می حكومڕانی كوردیدا كه‌ڕوویدا بیریان چوبێته‌وه كێ ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م هه‌رێمه‌بووه
گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین شه‌ڕی میرنشینه كوردیه‌كان كه‌له ناو خۆیاندا كردیان له‌سه‌رچی كردیان كێ پێی كردن دین فه‌رمانی پێدان ؟ ئیسلامیه‌كان هه‌ڵگیرسێنه‌ری بوون ؟
ئه‌ی كاتێ شه‌ڕی هێزه‌كوردیه‌كان له باشور له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی كه هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كوردی تیاكوژرا ئه‌نجام درا ، ئه‌مه چ په‌یوه‌ندی به دینه‌وه هه‌یه ؟ پێویسته له‌م جۆره عه‌قڵه دابڕێن كه ڕۆڵه‌ی كورد به‌كوشت ئه‌دا بۆ مه‌رامه تایبه‌تیه‌كانی خۆی.
كاتێ دوو ده‌ڤه‌ری له باشور دروست ده‌بێت دێگه‌ڵه ده‌بێته سنور كێ پێی كردن ؟
كاتێ به‌رپرسه‌كانی هه‌رێم داهاتی هه‌رێم ده‌دزن و له ژێر زه‌مینه‌كاندا قایمی ده‌كه‌ن به فه‌توای كام پیاوی ئاینی كردتان ؟.
به‌ڵێ زۆر ڕاسته پێویستمان به دابڕان هه‌یه به‌ڵام دابڕان له دزی و گه‌نده‌ڵی له ناشه‌فاف نه‌بوونی داهات له به‌ڵێنی گه‌وره‌ی بێ كردار له حكومه‌تی حیزبی له په‌رله‌مانی په‌ك خراو له بێ ئاوی له بێ كاره‌بایی له په‌لكێشكردنی وڵاتانی ئیقلیمی بۆ سه‌ر هه‌رێم له نه‌بوونی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له چه‌واشه‌كاری و خۆڵ كردنه چاوی میلله‌ت به‌ناوی دیموكراسیه‌وه له قۆرخكاری سیاسی و ئیداری له گرنگی نه‌دان به كه‌رتی په‌روه‌رده له دابه‌ش نه‌كردنی ڕۆڵ له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان له قۆرخكردنی بازاڕ له ئه‌نجام نه‌دانی گفتووگۆی شارستانیانه له‌نه‌بوونی پرۆژه‌وپلان بۆ ئه‌م هه‌رێمه له نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی به‌هێزی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ .
له هه‌موو ئه‌مانه و ده‌یان به‌دبه‌ختی تركه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵات داران له‌م هه‌رێمه‌دا دروست بووه پێویستمان به دابڕانه .
كه‌س نكوڵی له‌گه‌شه‌ی دیموكراسی نییه هه‌مووشمان له‌گه‌ڵی داین ، به‌ڵام ئایا دین ناهێڵێ دیموكراسی گه‌شه بكات یان ئه‌وه خۆتانن به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنتان له‌سه‌ر داهات و پۆستی باڵا دیموكراسیتان زینده‌به‌چاڵ كردووه كردووتانه به ناوی بێ ناوه‌ڕۆك.
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كێ هه‌تكی دیموكراسیه‌تی كرد كێ سندوقی وه‌همی دروست كرد كێ خیانه‌تی له ده‌نگدان كرد ؟ باشه ده‌سه‌ڵاتێك نه‌هێڵێت هاووڵاتی خاوه‌نی ده‌نگی خۆی بێ ئه‌م دیموكراسیه‌ته كه ئێوه باسی ده‌كه‌ن چۆن دیموكراسیه‌تێكه ؟.
دیموكراسیه‌تێك نه‌هێڵێت به‌ڕێووه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك سه‌رۆكی زانكۆیه‌ك یان به‌شێك له‌ناو زانكۆدا یان به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌بێ ته‌زكیه‌ی حیزب دابنرێت ئه‌مه كام دیموكراسیه‌ته‌یه عه‌یاره‌كه‌ی چه‌نده؟ ، له كوێی دونیادا ئه‌م جۆره مماره‌سه‌یه ناونراوه دیموكراسی؟.
قسه ترسنۆكه هه‌موو كه‌س پێی ده‌وێرێت ، ده‌كرێت بیكه‌ین به‌هه‌را له‌سه‌ر ئه‌م جۆره له دیموكراسی كه زۆربه‌ی ناوه‌و بێ ناوه‌ڕۆكه ، ئه‌مڕۆ له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار دابڕانی زۆریان دروست كردووه، پێویست ناكات دابڕانیش بێ له‌ناو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا له نێوان ژن و پیاوو دیده جیاوازه‌كان دابڕانی تر دروست بكه‌ن.
دین له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی هه‌یه‌و كورد‌و ئیسلام به‌جۆرێك پێكه‌وه جۆش دراون كه‌ده‌یان ڕێكخراوی نامۆ به‌كلتوری ره‌سه‌نی كورده‌واریی ناتوانێت جیایان بكاته‌وه چونكه گه‌ر سه‌یری رابردووی ئه‌م گه‌له بكه‌یت مزگه‌وت شوێن پێگه‌ی شۆڕشی كورده‌و زۆرێكیش له‌سه‌ركرده‌كانی هه‌رپه‌روه‌ده‌ی ناومزگه‌وت و ئه‌وحوجرانه بوون كه‌مامۆستایانی ئاینی تیایدا رابه‌ربوون ئێسته‌ش كه‌ده‌بینین له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه‌دا كه‌بۆ 27ساڵ ده‌چێت نه‌توانرا سیسته‌مێكی حكومڕانی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش بكه‌ن و یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ن به‌ڵام له‌هه‌ندێك رووه‌وه كۆمه‌ڵگا تاراده‌یه‌ك له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه ئه‌وه به‌رئه‌نجامی ئه‌و په‌روه‌ده دینیه‌یه كه‌له‌سه‌ر سیسته‌می حه‌رام وحه‌ڵاڵ په‌روه‌ده‌كراوه گه‌رچی هه‌ژاریش بێت ده‌ست نابات بۆماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندێك یان چه‌مكه‌كانی راستگۆیی و وه‌فاو دادپه‌روه‌ری و روحی هاوكاری و مه‌ردایه‌تی و هیمه‌ت به‌رزی له‌خۆبردویی و كه‌خووره‌وشت و كرداری هه‌میشه‌ییانه بۆته كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز بۆنه‌كه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و بره‌ودانه‌وه به‌هه‌ناسه‌كانی پێكه‌وه ژیان
كۆمه‌ڵگه زیاتر پێویستی به پێكه‌وه ژیان هه‌یه تابتوانین هه‌موومان هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌كتر بین ، نابێت جیاوازیه‌كان بگاته ئاستێك پێكه‌وه ژیان ئاڵۆزبكات بۆئه‌مه‌ش گرنگه كار له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان بكه‌ین تابتوانین خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین كه‌هاونیشتمانیانیش چاوه‌ڕوانی پێكه‌وه ژیانی زیاتر‌و ته‌بایی ناوماڵی كورد‌و شار‌و شارۆچكه‌و گوند‌و خێزانه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ی دابڕان ده‌یكات كه هێشتا ئه‌م دابڕانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه به كه‌م ده‌زانێ و ده‌یه‌وێ شه‌به‌قی زیاتری تێبكات كه‌نازانین له پێناو چی و بۆ چی و له‌خزمه‌تی كێدایه.
عوسمان كاروانی
27-2-2019