جەڵتەی چاو چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جەڵتەی چاو چییە ؟؟

 

 

جەڵتەی چاو بریتتە لە تەسكبوونەوە یان گیرانی دەماری سەرەكی تۆڕی چاو، كە ئەمەش وا دەكات خوێن پێیدا تێپەڕ نەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی تۆڕی چاو بە شێوەیەكی تەواوەتی لەكاربكەوێت یاخود ببێتە هۆی درووستبوونی پەڵە لە چاودا.

هۆكارەكانی جەڵتەی چاو كامانەن ؟

1. گیرانی دەمارەكانی تۆڕی چاو، چونكە چاو وەك تەواوی ئەندامەكانی دیكە لەكارەكانیدا پێویستی بە خوێنی پڕ لە ئۆكسجینە.

2. لەكاركەوتنی تۆڕی چاو بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێنی هاتوو لەمێشكەوە.

3. كاتێك خوێن دزە دەكاتە نێو تۆڕی چاو دەبێتە هۆی درووستبوونی پەڵەو جەڵتەی چاو.

نیشانەكانی جەڵتەی چاو چین ؟

1. هەستكردن بە لەرینەوە لەناو چاوەكان و ئاستەنگی لە بینایی.

2. بوونی ئازار یاخود فشار لەسەر چاو.

3. ناڕوونی لەبینایی لەهەردوو چاودا.

4. لەدەستدانی بینایی لەپڕ یاخود ووردە ووردە.

چارەسەری جەڵتەی چاو چۆن دەكرێت ؟

1. بەكارهێنانی دەرمان كە پزیشك بۆت دیاری دەكات بۆ تواندنەوەی پەڵەی خوێن و فراوان كردنی دەمارەكان.

2. ئەو كەسانەی، كە نەخۆشی شەكرەو نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزی كۆلیسترۆڵیان لەگەڵە پێویستە، كە زوو زوو سەردانی پزیشك بكەن و پشكنین بۆ چاوەكانیان بكەن.

3. لە هەندێك حاڵەت ئەگەر پێویست بكات پێویستە بە لەیزەر چارەسەر بكرێت.

4. هەندێك جار پێویستە دەرزی تایبەت لەناو چاو بدرێت.

كەسی توشبوو بە جەڵتەی چاو چاك دەبێتەوە ؟

دەكرێت كەسی تووشبوو بە جەڵتەی چاو چاك بێتەوە، بەڵام بە دەگمەن بیبینی وەك خۆی لێ دێتەوە، لە هەندێك حاڵەتدا كاریگەری مەترسیداری هەیە لەكاتی وەرنەگرتنی چارەسەر لەكاتی پێویستدا لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستتدانی بینایی چاوەكان.

(د. میران حەسەن – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی چاو)

 

هه‌واڵی گرنگ