عێراق.. 350 خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕانەوە زێدی خۆیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. 350 خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕانەوە زێدی خۆیان

سەرۆکی لیژنەی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین ڕایگەیاند: 350 خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناحیەی یەسرپ باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

مەنسور عوەید سەرۆکی لیژنەی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، دوای بڕیارەکەی حکوومەت لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی کەمپەکان لە 30ی مانگی تەمووزی داھاتوودا، بۆیان دەرکەوتووە کە داواکاری و خواستێکی زۆر ھەیە، لەلایەن ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوە.

باسی لەوەشكرد، لەو چوارچێوەدا 350 خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی سەربە ناحیەی یەسرپ باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

ئەوەشیخستەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لە ھەفتەی داھاتووشدا، 400 خێزانی ئاوارەی دیکە لە هەرێمی کوردستانەوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

عوەید ووتیشی: تا ئێستا، دوو ھەزار و 500 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

لای خۆیەوە محەمەد بەلداوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، ھەوڵەکان بەردەوامن، بە ئامانجی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

 

هه‌واڵی گرنگ