ئەمڕۆ یانەی وەرزشی هەولێر یەكەم تاقیكردنەوە ئەنجام دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ یانەی وەرزشی هەولێر یەكەم تاقیكردنەوە ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ گەڕی یەكەمی خولی نایابی عێراقی دەست پێدەكات و هەولێر لەهەولێر یاری دەكات....

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30خولەك لەیاریگای نێودەوڵەتی فرەنسۆ هەریری یانەی هەولێر مێوانداری یانەی حدود دەكات.

یانەی وەرزشی هەولێر دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئامادەكاریەكانی دەست پێكرد و بەتەواوەتی خۆی بۆ خولی عێراقی ئامادەكردووە ئەمڕۆ لەیەكەم بردنەوە دەگەڕێت.

یانەكەی پایتەختی كوردستان لەماوەی ڕابردوودا ڕاهێنەری كرواتی رادان گاسانینی گواستەوە ڕیزەكانی و چەند یاریزانێكی نوێی پەلكێشی یانەكەكردوە.

دیارترین یاریزانە نوێیەكانی هەولێر بریتین لەهەریەك لەیاریزانان یاسر قاسم و شێركۆ كەریم و داركۆ ماركۆڤیچن.

هه‌واڵی گرنگ