یانەی چێڵسی نوێ دەكرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یانەی چێڵسی نوێ دەكرێتەوە


یانە ی چێڵسی گۆڕانکاری گەورە لە یانەکەیدا دەکات و چوار گرێبەستی یەکدبەدوای یەک واژۆدەکات.
رۆژنامەکانی بەریتانیا راگەیاندووە، یانەی چێڵسی دوای گواستنەوەی حەکیم زیاش و تیمۆ ڤێرنێر لەسەر داوای فرانک لامپارد چوار یاریزانی کردووەتە ئامانج و بەم چوار گرێبەستە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی کۆتاییپێدەهێنێت.
ئامانجی یەکەمی یانەکە کای هاڤێرتزی یاریزانی لاوی یانەی بایەر لیڤەرکوزنە، یانەکە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە گفتوگۆدایە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەم گرێبەستە یەکلایی ببێتەوە.
لە دوای کای بێن چیلویلی یاریزانی یانەی لێستەر سیتی ئامانجی لێستەر سیتییە، کێشەی ئەم گرێبەستە کارگێڕی رێوییەکانە کە داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.
جادۆن سانچۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی چێڵسی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆدەکات، تێچووی ئەم گرێبەستە زۆر دەبێت و بۆرووسیا دۆرتموند داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بلوزیش سوورە لەسەر واژۆکردنی ئەم گرێبەستە، بەڵام بە پارەیەکی کەمتر.
دیکلان رایس یاریزانی وێستهامیش بە هەمان شێوە ئامانجی چێڵسییە، هامەرز بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانەی داوای 40 ملیۆن پاوەندی کردووە و چێڵسیش گفتوگۆکانی بۆ رازیکردنی یاریزانەکە و کارگێڕی یانەکە بەردەوامە

هه‌واڵی گرنگ