كیكی سیتین باسی ڕیاڵ مەدرید دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كیكی سیتین باسی ڕیاڵ مەدرید دەكات

کیکێ سیتێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە ئاستی یانەکەی ناڕازییە، سەرەرای ئەوەی بەرامبەر ئیسپانیۆل سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
سیتێن دوای یارییەکە گوتی، یارییەکی باشمان ئەنجامنەدا، لە راستیدا ئێمە لە خۆمان ناڕازیبووین، ئیسپانیۆل بەشێوەیەکی داخراو یارییدەکرد، هەموو رووبەرەکەی داخستبوو، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی نەتوانین وەک پێویست لە یاریگەدا جۆڵە بکەین.
راهێنەری بارسێلۆنا زیاتر گوتی، بەو شێوەیە یارییمان نەکرد کە بەرامبەر ڤیاریال کردمان، هەوڵماندا بۆ ئەوەی بەربەستی بەرگریکارەکانیان ببڕین، بەڵام ئەوان بەباشی بەرگریان کرد، ئیسپانیۆل ماوەیەکی زۆرە بە سێ بەرگریکار یاریی نەکردووە، رکابەرەکان هەمیشە قسەیان هەیە بۆ گوتن، بەڵام من چیرۆکبێژ نیم، بەڵکو هەمیشە دەمەوێت پێشبینی بۆ شتەکان بکەم، بەڵام نازانم رکابەرەکانمان چی دەکەن.
کیکێ دەڵێت، بارودۆخەکە زۆر قورس بوو، ئەوان بەرگرییەکی زۆرباشیان کردووە، زۆربەی یاریزانەکانیان لە بەرگری کۆببوونەوە، بۆیەش بارودۆخەکە ئاسان نەبوو.
لەبارەی کەمکردنەوەی جیاوازییەکەیان لەگەڵ ریال مەدرید بەشێوەیەکی کاتی بۆ یەک خاڵ سیتێن گوتی، چاوەڕواندەبین بزانین ریال مەدرید چی دەکات.
لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی دابەزینی ئیسپانیۆل بۆ خولی پلە دوو، راهێنەری بارسێلۆنا گوتی، بە سەیرکردنی ئەو یارییەی بەرامبەر ئێمە ئەنجامیاندا، ئیسپانیۆل شایستەی دابەزین نییە، بەڵام ئەمە شتێکە بەردەوامە، ئەوە پەیوەندیی بە یەک یاریی خراپەوە نییە، شتێک نییە هی دوو رۆژ و چوار رۆژ بێت.
لە یاریی دێربیی کەتەلۆنیادا، یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی لویس سوارێز، لە یانەی ئیسپانیۆلی هاوشاریی بردەوە، بەمەش یانەی ئیسپانیۆل دوای 27 ساڵ بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا دابەزی.
سوارێز بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵەی بەرامبەر ئیسپانیۆل تۆماریکرد، بووە خاوەنی 195 گۆڵ و سێیەم گۆڵکاری مێژوویی یانە کەتەلۆنییەکەیە.

هه‌واڵی گرنگ