نه‌ورۆز پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌ده‌ستهێنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نه‌ورۆز پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌ده‌ستهێنا

لە یارییەكانی گەڕی 11می خولی ئەستێرەكانی عێراق، لەسەر یاریگای سلێمانی یانەی نەورۆز میوانداری یانەی نەفتی كرد لە یارییەكەشدا بردنەوەی پێنجەمی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا كاتێك بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بوو.

ئیبراهیم تۆمیوا لەخولەكی 29 گۆڵی یەكەمی نەورۆزی تۆمار كرد، پاشان ئۆكیكی ئەفۆلابی لەخولەكی 38 گۆڵی بەرامبەری بۆ نەفت تۆمار كردەوە، دوای سێ خولەكی تر سیڤان عومەر گۆڵی دووەمی نەورۆزی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بە پێشكەوتنی نەورۆز بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات.

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم بە 10 خولەك ئیبراهیم تۆمیوا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش خاڵەكانی نەورۆز بووە 18 خاڵ و پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ