ئێوارهی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی كانوونی دووهمی 2023، هەڵبژاردهی عێراق دهبێته میوانی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا لە یەکەم یاری پاڵەوانێتی جامی ئاسیادا.
یارییەکە کاتژمێر 5:30 خولەک لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردەی عێراق مێژوویەکی گەورەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیندونیزیا هەیە، هەردوو هەڵبژاردە 7 جار بەرامبەر ڕوبهڕوی یهكتر بونهتهوه و عێراق هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، 6 بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە.
شێرەکانی ڕافیدەین کە 6 یاریزانی کوردیشیان لە نێودایە، هەوڵ دەدەن سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنن پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ژاپۆن و ڤێتنام ببنەوە.