له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق لە جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی دووه‌م چوار یاری به‌هێز به‌ڕێوه چوون .
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له یاری لوتكه‌ی دێربی كوردستان له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق ، هه‌ردوو تیمی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێرێك و 50 خوله‌كی خایاند ، تێیداو كوڕانی پێشمه‌رگه پاڵپشت به چه‌پڵه ڕێزانی هانده‌رانیان كه له زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بۆ پاڵپشتی تیمه‌كه‌یان هاتبونه نێو هۆڵه‌كه ، توانیان به ئه‌نجامێكی گرنگ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
له سێتی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ولێر وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگی خاڵه‌كانیان وه‌رگرت و توانیان به ئه‌نجامی 17 - 25 خاڵ براوه‌بن.
ئه‌مه‌و له سێتی دووه‌م عه‌لی ته‌های كاپتنی تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هاوڕێكانی هاتنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی یاریكردن و ململانێی به‌هێزی یانه‌ی میوانیان و به ئه‌نجامی 25 - 22 خاڵ سه‌ركه‌وتنیان بۆ خۆیان یه‌كلاكرده‌وه، پاش ئه‌و سێته و له سێتی سێهه‌م و به‌هۆی زیاتر هاندانی هه‌وادارانیان و پاڵپشتی له تیمه‌كه‌ی كوردستان، پێشمه‌رگه‌كان به ئه‌نجامی 25 - 21 خاڵ ڕكابه‌ره‌كه‌یان توشی شكست كرد .
هه‌رچی له سێتی چواره‌م و دوا سێتی یارییه‌كه بوو كوڕانی سه‌وز پۆشی شاری بیرمه‌ندوو ڕۆشنبیران یه‌كلایه‌نه و به ئه‌نجامی 25 - 18 خاڵ سه‌ركه‌وتنیان بۆ خۆیان یه‌كلاكرده‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه توانی به ئه‌نجامی 3 - 1 سێت بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكات و 3 خاڵی گرنگی ئه‌و یارییه‌شی برده‌وه .
هه‌ر له ئه‌نجامی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی دووه‌م :
مه‌صافی شیمال - نینوی 3-2
غاز جنوب × صمود 3-0
به‌حری × حه‌بانیه 3-0