ئەمرۆ شورتە و تەڵەبە یاری لووتكە لە خولی عێراق ئەنجامدەدەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ شورتە و تەڵەبە یاری لووتكە لە خولی عێراق ئەنجامدەدەن

 

لە دێربی بەغدادی خولی ئەستێرەكانی عێراق ، یانەی شوڕتە بۆ درێژەدان بە ركابەریكردنی یانەی قوەجەوییە كاتێك دەبێتە میوانی تەڵەبە پێویستی بە بردنەوە هەیە.

شوڕتە لەم وەرزەی خولەكە 32 خاڵی هەیەو پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوەو بەجیاوازی چوار خاڵ لەدوای قوەجەوییەی پێشەنگ دێت.

شورتە لەم وەرزە 10 بردنەوەی هەیە، دووەم زۆرترین بردنەوەی لەخولەكە تۆمار كردووە بەجیاوازی یەك بردنەوە كەمتر لەدوای جەوییە دێت، دوو بەرامبەر بوونیشی هەیە، كەمترین بەرامبەر بوونە لە نێو یانە بەشدار بووەكان بەدەستی هێناوە، دوو دۆرانیشی هەیە، كەمترین دۆرانە لەدوای جەوییە كە هیچ دۆرانێكی نیەو هاوشێوەی زەوراشە وەك یەك دوو دۆرانیان هەیە.

شوڕتە دووەم بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی هەیە لە خولەكە بە تۆمار كردنی 28 گۆڵ، 12 گۆڵیشی لێ تۆمار كراوە پێنجەم بەهێزترین هێڵی بەرگریشی هەیە، شوڕتە لەدواین یاری لە قاسمی بردەوەو ئێستاش بۆ ئەم یارییە ئامادەیە.

هەرچی یانەی تەڵەبەیە ئەم وەرزە بارودۆخی وەك پێویست نیە، ئەم یانەیە لەم وەرزە خاوەنی 20 خاڵە پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتوە، لەدواین یاریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە نەورۆزی بردەوە.

ئەم یانەیە لە 10 یاری رابردوو، چوار بردنەوەو دوو دۆران و چوار بەرامبەر بوونی هەبووە، بەكۆی گشتیش پێنج بردنەوەو پێنج بەرامبەر بوون و چوار دۆرانی هەیە، هێرشبەرانی 15 گۆڵیان تۆمار كردووەو 15 گۆڵیشی لێ تۆمار كراوە.

ئەم یارییە یارییەكی تایبەت دەبێت بۆ ئەحمەد سەلاحی راهێنەری ئێستای تەڵەبەو پێشووی شورتە، كە لەوەرزی رابردوو نازناوی خولەكەی بۆ شورتە بەدەستهێناو لەسەرەتای ئەم وەرزەش راهێنەری شورتە بوو پاشان دەستی لەكاركێشایەوە، سەلاح هەوڵ دەدات بردنەوە بۆ تیپەكەی دەستەبەر بكات و دۆرانیش توشی یانەی پێشووی بكات.

پێشبینی یارییەكی بەهێز دەكرێت لە نێوان هەردوو یانە، شورتە بۆ بردنەوەی نازناوەكە تێدەكۆشێت و تەڵەبەش هەوڵ دەدات لە ریزبەندی یانەكان بچێتە پێشەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ