سێیەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەتڕنجی فاملی مۆڵ لەسلێمانی بەرێوەدەچێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سێیەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەتڕنجی فاملی مۆڵ لەسلێمانی بەرێوەدەچێت

 

زاگرۆس نانەكەلی

بڕیارە ئەمرۆ پێنج شەممە رێكەوتی 29-2-2024 كاتژمێر (2) دوای نیوەڕۆ لە فاملی مۆڵی شاری سلێمانی، سێیەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەتڕنجی فاملی مۆڵ لەسلێمانی بەرێوەبچێت.

ئەسعەد ئیسماعل تۆفیق ئەندامی یەكێتی شەتڕەنجی عێراق سەرپەرشتیاری ئەم پاڵەوانییەتیە راگەیاند و وتی: بێگومان بەهەوڵ و كۆششێكی هەمووان وبۆ جاری سێەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەتڕەنجی فاملی مۆڵ بەیانی پێنج شەممە لەشاری سلێمانی بەرێوەدەچێت،ئەم پاڵەوانیەتیە سستەمی كراوەیە (ئۆپن) تا ئێستا زیاتر لە (300) یاریزان لە كوڕان وكچان ناویان نووسیوە بۆ بەشداریكردن،هەروەها گەر هیچ یاریزانێكی كچ بۆ یارییەكانی كۆتایی سەرنەكەون،پێنج یاریزان دەست نیشان دەكرێت لە قۆناغەكانی كۆتایی یاری بكەن،گەر كچانیش سەركەوتن،ئەوا بە پێنج یاریزانی زیادەوەش سەردەكەون.

ئەسعەد ووتیشی : بێگومان ئەم پاڵەوانیەتییە بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی و یەكێتی شەتڕەنجی سلێمانی بەرێوەدەچێت وبەهاوكاری وپاڵپشتی فاملی مۆڵ دەبێت،پاڵەوانیەتییەكە قۆناغی یەكەم دوو رۆژ پاڵاوتنە وقۆناغی دووەمیش بەدوو رۆژ بەرێوەدەچێت وپاڵاوتنەكە هەمووان دەتوانن بەژداری تێدا بكەن،بەڵام ئەو كەسانەیە كە ڕەیتینگ ـیان هەیە پێویست بە پاڵاوتن ناكات و ڕاستەوخۆ دەچنیە قۆناغی داهاتوو.

هەروەها ئەسعەد ئیسماعیل ووتیشی : لە رێكەوتی 29/2 - 1/3 پاڵاوتنی یاریزانان دەكرێت كە هەر یاریزانێك دوو یاری ئەنجام دەدات و بە سیستمی (3min 2sec) و براوەكان سەردەكەون بۆ قۆناغەكانی كۆتایی كەلەرێكەوتی 3 - 4مانگی 3 بە سیستمی سویسری نۆ جەولە 10min 10sec بەڕێوەدەچێت،ئەم پاڵەوانیەتییە خەڵاتی تایبەتی بۆ براوەكانی یەكەم تا سێیەم و گەنجترین و بەتەمەنترین، هەروەها كەسانی دیاردە ئامادەكردوووە.

لەكۆتایی ئەسعەد ئیسماعیل بەناوی یەكێتی شەتڕەنجی سلێمانی وعێراق وبەرێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی و بەرێوەبەرانی ئەم پاڵەوانیەتییە،هیوای چاكبوونەوەی خێرا وسەلامەتی بۆ پاڵەوانی شەتڕنج (نوح عەلی حسێن) دەخوازین و لەم پاڵەوانیەتییە هەموومان نزا دەكەین بۆ كاكە نوح.

هه‌واڵی گرنگ