بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاندەران كە زیاتر لە 25 هەزار هاندەر دەبوون یانەی زاخۆ لە قۆناغی 16می جامی یانەكانی عێراق میوانداری شوڕتەی كرد.
لە یارییەكەش هەردوو یانە بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون و چەندین دەرفەتی ئاسانی گۆڵكردنیان لەدەستداو سەركەوتوو نەبوون لە هەژاندنی گۆڵی یەكتری ، بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەنجامەش پەنا برایە بەر لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا شوڕتە بردنەوەی تۆمار كرد بەئەنجامی (4-3) گۆڵ خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەمی جامەكە.