ئەمشەو عێراق لە بەسرە رووبەرووی فیلیپین دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو عێراق لە بەسرە رووبەرووی فیلیپین دەبێتەوە

 

ئەمشەو چەند یارییەکی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی عێراق لە سێیەم یاری پاڵاوتنی مۆندیال میوانداری فیلیپین دەکات.

ئەمشەو کاتژمێر 10 هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای خۆیدا و لە شاری بەسرە میوانداری فیلیپین دەکات لە سێیەم یاری پاڵاوتەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، پێش ئەم یارییە عێراق یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووەو دەیەوڵت بە بردنەوە پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمیدا بەهێزتر بکات.

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەشدا هەردوو هەڵبژاردەی ئیندۆنیسیا و ڤێتنام لە جاکاراتای پایتەختی ڤێتنام پێکدەگەن.

لە یارییەکی تریشدا هەڵبژاردەی پورتوگال بەبێ ئامادەبوونی کۆمەڵێک ئەستێرەی لە نێویاندا رۆناڵدۆ لە کاتژمێر 10 و 45 خولەکی شەو روبەڕووی هەڵبژاردەی سوید دەبێتەوە.

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆش لە کاتژمێر 10 و 45 خولەک دوو یاری گرنگ بەڕێوەدەچێت لە یاری یەکەمدا پۆڵەندا میوانداری ئیستۆنیا دەکات، لە دووەم یاریشدا وێڵز و فینلەندا روبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

هه‌واڵی گرنگ