کانسێلۆ: گواردیۆلا درۆزنە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کانسێلۆ: گواردیۆلا درۆزنە

 

جواو کانسێلۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوەی درۆ.

ئەو یاریزانە پورتوگالییە لە ئێستادا بە خواستن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی یەک وەرز یاری دەكات.

کانسێلۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی تیشکی خستۆتە سەری وتی: "گواردیۆلا درۆی بڵاوکردەوە! من هاوڕێیەکی خراپ نەبووم لەگەڵیان... دەتوانن پرسیار لە ناتان ئاکێ یان ڕیکۆ لویس بکەن. من باڵادەستی و کەمتەرخەمیم نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانچستەر سیتی ماینەوە، چونکە ئەوەی دەیڵێت ڕاست نییە، پێموایە سیتی بێ منەت بوو بەرامبەرم کاتێک ئەو قسەیەی کرد، چونکە من یاریزانێکی زۆر گرنگ بووم لەو ساڵانەی لەوێ بەسەرم برد.

 

هه‌واڵی گرنگ