بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 25_ی ئادار_ی 2024 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پێنج پرس کۆدەبێتەوە، یەکێک لە پرسەکان قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی سەردەمی ڕژێمی بەعسە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ ڕەشنووسی پرۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕژێمی پێشووەوە زیانیان بەرکەوتووە.