لە چەند ساڵی ئایندەدا پارێزگای بەسرە وەك شوێنی ژیان نامێنێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە چەند ساڵی ئایندەدا پارێزگای بەسرە وەك شوێنی ژیان نامێنێت

 هۆشداری دەدرێت لەوەی لە چەند ساڵی ئایندەدا پارێزگای بەسرە لە عێراق شوێنی ژیان نامێنێت.

مەهدی ئەلتەمیمی بەڕێوەبەری نوسینگەی دەستەی مافی مرۆڤ لە پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند، نوسینگەكە پێداچوونەوەیەکی بە کۆمەڵێک پیسکەر کردووە کە وایکردووە پارێزگاری بەسرە زۆرترین کاریگەری لەسەر بێت، بەهۆی پیسبوونی هەوا یان پیسکەرەکانی جەنگەوە، بەو پێیەی پشکی بەسرە لە کۆی شەڕەکانی عێراق 25% بووە، هۆشداریشیدا لەوەی کە ڕەنگە پارێزگاری بەسرە لە چەند ساڵی ئایندەدا شوێنێکی گونجاو نەبێت بۆ ژیان.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەسرە پێویستی بە شانەی فریاکەوتنی باڵا هەیە، کە دەبێت لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە پێکبهێنرێت، لە ئەنجامی پیسبوونی ژینگەی خاک، هەوا و ئاو.

باسی لەوەش كرد، ئەو داتایانەی دەستەکە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی مەترسیداری تێدایە سەبارەت بە پیسبوونەکان کە دیارترینیان گۆڕانکارییە گەورەکانی کەشوهەوایە کە بەسرە تووشی دەبێت، بە یەکێک لەو شوێنانەی جیهان دادەنرێت کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە ئەنجامی سووتانی ئەو گازانەی پەیوەستن بە نەوت و پیسبوونی خاک لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی ڕژێمی پێشوو ئەنجامی داوە بە بۆمبی فسفۆڕ و چەندین جۆری دیکەی مەترسیدار، کە پشکی بەسرە 25% بووە لە کۆی هەموو ناوچەکانی عێراق.

ڕاشی گەیاندووە، کە بەسرە دوورە لەو شوێنانەی کە پیس بوون بە یۆرانیۆم، کە بە 28 شوێن مەزەندە کراوە، کە لە ناوچەیەکی بەرفراوانی پارێزگاکەدا بڵاوبووەتەوە، بەتایبەتی باکور و باشووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای پارێزگاکە و هەروەها ناوچەکانی ناوەند، پاککردنەوەشی پێویستی بە چاودێریکردنی بەردەوام هەیە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ.

ناوبراو هۆشداریداوە لەو گازانەی کە ڕۆژانە دەسووتێن و بەرهەم دەهێنرێن، کە لێکەوتەی زۆر مەترسیداریان هەیە، بەتایبەت بۆ منداڵان لە داهاتوودا.

دەشڵێت، یەکێک لەو توێژینەوە مەیدانیانەی کە لەسەر 100 منداڵ لە شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری دەرکەوتووە بوونی گازی بەنزین یان گازی پیسکەری دیکە لە جەستەی %70 یاندا دەرکەوتووە، ئەمەش هۆکاری توشبوونیان بە شێرپەنجە زیاتر دەکات، کە هۆکاری سەرەکی کۆمپانیا نەوتییەکانن.

مەهدی ئەلتەمیمی هۆشداریشی دا لە ناشتنی سەرچاوە پیسبووەکانی کە لە نەوت دەرهێنراون، وەک مەگنیسیۆم 40 و ڕادیۆم و یۆرانیۆم، بەشێوەیەکی زانستی نادروست، ئەمەش ڕێژەی پیسبوون زیاد دەکات، بەتایبەتی لە ئاودا، ئاوی شەتولعەرەب دەیان توخم و ئاوێتەی پیسکراوی لەخۆگرتووە، ئەمەش وایکردووە ئاوەکە شیاوی خواردنەوە و بەکارهێنان نەبێت لەلایەن مرۆڤەوە و ئەو چارەسەرانەی کە حکومەتی خۆجێی دەیان ملیار دیناری بۆ خوێندن خەرجکردووە، تا ئێستا جێبەجێنەکراون.

هەروەها ڕوونیکردەوە، خاکی پارێزگاکە بە زیاتر لە 30 ملیۆن موشەک و مین پیسبووە، و تا ئێستاش لە بیابان و کێڵگە و ناوچەکانی بەسرە بڵاوبوونەتەوە، لە کاتێکدا ئەو ڕێکخراوانەی بەرپرسیارن لە پاککردنەوە توانای مامەڵەکردنیان لەگەڵ دۆخەکەدا نییە کە بتوانن لە ماوەیەکی کەمدا ناوچەکان پاکبکەنەوە.

لە كۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ساڵانە 9 بۆ 10 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە لە پارێزگاکەدا تۆماردەکرێن و ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، ئەگەری هەیە ئەم ژمارانە زیاد بکات.

هه‌واڵی گرنگ