پێشبینی ڕودانی دیاردەیەكی گەردوونی دەگمەن دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی ڕودانی دیاردەیەكی گەردوونی دەگمەن دەكرێت

بەرپرسانی ئاژانسی (ناسا) ڕایدەگەیەنن، دیاردەیەكی گەردوونی ناوازە روودەدات كە تەواوی تەمەنی مرۆڤایەتی تەنها یەكجار روودەدات.

 ئاژانسی نیشتمانی بۆ فڕینەكانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە:" تەقینەوەی گەردوونی گەلەئەستێرەیی كە بە بە NOVA ناسراوە روودەدات، كە دەرفەتێكە تەنها یەكجار لە تەمەنماندا ئەگەری روودانی هەیە و ئەوكەسانەی كە لە نیوەگۆی باكووری زەوی دەژین دەتوانن بەچاوەكانیان پاشكردەی ئەم رووداوە ببینن".

ئەوەشی خستۆتەروو،تەقینەوەی گەلەئەستێرەكان لە سیستەمی T Coronae Borealis كە 3000 ساڵی ڕووناكی لە زەویەوە دوورە و دوو ئەستێرەی تێدایە روودەدات، ئەستێرەیەكی مردوو كە بە "كوێرەی سپی" ناسراوە، بەدەوریدا سوور ئەستێرەی زەبەلاح دەسوڕێتەوە".

هه‌واڵی گرنگ