ماوەی چەند ڕۆژێكە بایكۆتی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە بەردەوامەو ئەمڕۆش كارمەندانی تەندروستی دەستیان بەگردبونەوە كرد.
پەیامنێری كوردیو لەشاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەرانبەر دواكەوتنی مووچە، پزیشكانی نەخۆشخانەی شارو بنكە تەندروستیەكانی سلێمانی بایكۆتیان ڕاگەیاند و دەستیان بە گردبونەوە كرد.
هەر ئەمڕۆ سێ شەممە، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ و كارەباو و دارستان و كتێبخانە و فەرمانگەی دادنووس و خانەنشینانی پێشمەرگە و بانكەكان و چەند بەڕێوەبەرایەتیەكی دیكە لە بایكۆتكردنی دەوام بەردەوامن.