جێگری پارێزگاری هەڵەبجە چەندین گەندەڵی ئاشكرا كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە چەندین گەندەڵی ئاشكرا كرد

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: بەپێی ئەزمونی ڕابردوو زۆر ئەستەمە لەڕێگەی فشارەوە شایستەی خۆت لە بانكی ئەهلی وەربگریت و پێشتر چەندین ئەزمونی لەو شێوەیە لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.

كاوە علی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەژێرناونیشانی "ئایا ئەتوانیت فشار لە بانكی ئەهلی بكەیت بۆ وەرگرتنی شایستەی خۆت ؟" بڵاویكردەوە: بە پێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە: تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە كۆمپانیا نەوتیەكان دراوە بە حكومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە، بڕێك بودجەی پڕۆژەی پترۆ دۆلار لە بانكە ئەهلیەكان دانرا و دواتر بانكەكە بە بیانووی ئەوەی كە قەرزی لای حكومەتە و حكومەت بۆ موچە لە بانكەكەی وەرگرتووە دەستی بەسەردا گیرا و نەتوانرا وەرگیرێتەوە.

وتیشی: هەروەها ساڵی 2015 بڕی30 ملیۆن دۆلاری پرۆژەی هەڵەبجە كەلەلایەن كۆمپانیای گازپرۆم درابوو بە وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان بەهەمان شێوە نەدرایەوە بە هەڵەبجە و دەست بەسەر كرا...... كابینەی حەوت: لە ساڵی ٢٠١٣ بڕی ٣٫٣٧ ملیار دۆلاری لە كۆمپانیا نەوتیەكان وەرگرتوە! و بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەكانی هەڵەبجە بووە !، بەڵام هەڵەبجە بەچاوی خۆی ئەو بڕەی نەدی و لە پێشنیار مایەوە. (وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان لە ٢٥/٨/٢٠١٣ بڵاوی كردەوە تا چەند مانگێك دوای دەستبەكار بوونی كابینەی نۆ لە سایتی فەرمی وەزارەت مابوو دواتر سایتی وەزارەت گۆڕا ئەو خشتەیەی خوارەوەش نەما، كابینەی هەشت: لە مانگی ٩ ی ٢٠١٥ بڕی سی ملیۆن دۆلاری لە گازپرۆم وەرگرت بۆ پرۆژەكانی هەڵەبجە ، دوای ناردنی ژمارە حسابی بۆ پڕۆژەكان و ناردنی پڕۆژە پێشنیار كراوەكانی هەڵەبجە بۆ وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان و بە ئامادەبوونی بەرپرسان لە وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان و گازپرۆم و بەندە ، گازپرۆم لە وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان پێی ڕاگەیاندین كە ئەوان ئەو ٣٠ ملیۆن دۆلارەیان داوەتە وەزارەت بۆ پرۆژەكانی هەڵەبجە و لە ئەستۆی كۆمپانیای گازپرۆم نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان بۆ ئەو دووبڕەی سەرەوە زۆر كرا و دواجار لە ١٦/٣/٢٠٢١ بە یاداشتێك لە كۆبونەوەی پەرلەمان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرجەم سەرۆكی فراكسیۆنەكان و وەزیرە بەشداربووەكان كرا بەڵام سوودی نەبوو.

هه‌واڵی گرنگ