ئەمرۆ عێراق رووبەرووی فیلیپین دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ عێراق رووبەرووی فیلیپین دەبێتەوە

 

 

هەڵبژاردەی عێراق ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە بۆ یاری بەرامبەر فلیپین لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2026 و جامی ئاسیای 2027 كاتێك لە مانێلا دەبێتە میوانی فلیپین.

عێراق لە چەند رۆژی رابردوو مەشق و ڕاهێنانەكانی خۆی بۆ یارییەكە ئەنجامدا، یاریزانانی هەڵبژاردەكە گلەییان لە یاریگا مەشقیەكانی وڵاتەكە هەبوو بەهۆی ئەوەی چیمەنی دەستكردە، بەڵام یاریزانەكان ئەوەشیان دووپاتكردەوە خۆیان لەگەڵ كەشەكە گونجاندووەو هەوڵ دەدەن بە ئەنجامێكی باش بگەرێنەوەو سەركەوتن بەدەست بهێنن.

عێراق لەیاری چوون بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە فلیپینی بردەوەو یارییەكەش لە یاریگای بەصرە ئەنجامدرا، عێراقیەكان بۆ بەدەستهێنانی بردنەوە زەحمەتیەكی زۆریان بینی، ئێستاش هەوڵ دەدەن لەم یارییەدا ئاسانتر سەركەوتن بەدەست بهێنن.

عێراق خاوەنی نۆ خاڵەو پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتوەو لە سێ گەڕی رابردوو سێ سەركەوتنی لەدوای یەكی بەدەستهێناوە، هەرچی فلیپینە خاوەنی تاكە خاڵێكەو پلەی كۆتایی ریزبەندی گرتوە.

هەر لەم كۆمەڵەیە ئەندەنوسیا بە چوار خاڵ پلەی سێیەمی گرتوەو ڤێتنامیش بە سێ خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە.

بۆ ئەم یارییە هەریەك لە زرغام ئیسماعیل و میرخاس دۆسكی بەهۆی پێكانەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری ناكەن، ئەمەی دوایی لەیاری رابردووش بەشداری نەكرد.

پێشبینی دەكرێت خیسۆس كاساسی راهێنەری عێراق گۆرانكاری لە پێكهاتەی سەرەكی تیپەكە بكات، بەتایبەتی دوای گەرانەوەی ئەیمەن حوسێنی هێرشبەری تیپەكە و دوای كۆتایی هاتنی ئەو سزایەی لە جامی ئاسیا بەسەری سەپێندرا بوو، پێشبینی دەكرێت ئەیمەن حوسێن لە پێكهاتەی سەرەكی یاری بكات و رۆڵی بەرچاوی هەبێت لە یەكلایی كردنەوەی ئەنجامەكە بۆ عێراق.

هەرچی فلیپینە ئەمە دواین چانسی دەبێت بۆ ئەوەی درێژە بە ركابەرییەكان بدات لە پاڵاوتنەكان و چانسی سەركەوتنی بمێنێت و هەوڵ دەدات ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو بەرامبەر بە عێراق تۆمار بكات و سوود لە یاریگا و هاندەرانی خۆی وەربگرێت بۆ ئەم مەبەستەش و عێراق توشی شۆك بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ