كەشناسی هەرێم پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لە زۆربەی كاتەكاندا لەگەڵ بارینی نمە باران هەیەو سبەی پلەكانی گەرما ڕوو لەبەرزبونەوە دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ سێ شەممە 26- 3- 2024 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەكان لە كاتەكانی ئێوارەدا باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە ریژەی دابارین لە پاریزگای دهۆك زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبێت بە بەراوورد لە ناوچەكانی تردا و پلەكانی گەرما نزیك دەبێـت لە تۆماركراوی دوێنێ .

سەبارەت بە كەشی سبەی چوار شەممە 27- 3- 2024 ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر بە تایبەتی لە كاتەكانی بەیانی زووداو پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەو بە (4-2) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.

هه‌واڵی گرنگ