بانكی ناوەندی بڕی 30 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی بڕی 30 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە بانكی ناوەندی عێراق بری 30 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕەوەو بەهای دۆلار ڕوو لەدابەزینە.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بری 254 ملیۆن و 619 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوەو لەو بڕەش بڕی 30 ملیۆن و 970 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووەو لە ئێستاشدا بەهای دۆلار ڕوو لەدابەزینە.

جێگەی باسە دوای بەرزبونەوەی بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی، تا ئێستا بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق نەیان توانیوە بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا بۆ نزیكی نرخی فەرمی دابەزێنن.

هه‌واڵی گرنگ