ئەمرۆ ئەم یارییانە لە پاڵاوتنی یۆرۆ بەرێوەدەچن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ ئەم یارییانە لە پاڵاوتنی یۆرۆ بەرێوەدەچن

 

هەڵبژاردەی جۆرجیا ئامادەكاری دەكات بگاتە كۆتاییەكانی جامی یۆرۆی داهاتوو، كاتێك لەدواین قۆناغی پاڵاوتنەكان میوانداری هەڵبژاردەی یۆنان دەكات.

جۆرجیا لە قۆناغی رابردوو توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە لۆكسەمبۆرگ بباتەوەو بگاتە ئەم قۆناغە، جۆرجیا هەوڵ دەدات سوود لە یاریگا و هاندەران وەربگرێت و خۆی بگەینێتە قۆناغی كۆتایی .

هەرچی هەڵبژاردەی یۆنانی پاڵەوانی یۆرۆی 2004 دەیەوێت بگاتە كۆتایی جامەكە یۆنانیش لە قۆناغی رابردوو بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە كازاخستانی بردەوەو سەركەوت بۆ ئەم قۆناغە.

لەیاری لوتكەی ئەم قۆناغەش پۆڵەنەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی وێڵز، لیڤاندۆفسكی و یاریزانەكان دەیانەوێت دواین چانسی یاریكردن لە ریزی هەڵبژاردەكەیان لەدەست نەدەن و بگەنە قۆناغی داهاتوو.

پۆڵەندا لە قۆناغی رابردوو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئستۆنیای بردەوە، ئێستاش سەرەرای زەحمەتی ئەركی بە باشی ئامادەیە بۆ ئەم قۆناغە، هەرچی وێڵزە لە قۆناغی رابردوو بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە فنلندای بردەوەو سەركەوت بۆ ئەم قۆناغە ئێستاش دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەران وەربگرێت بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی كۆتایی.

لە پۆڵەداش ئۆكرانیا میوانداری ئایسلەندا دەكات، سەرەرای جەنگی روسیا بۆسەر وڵاتەكەی ئۆكرانیا دەیەوێت بگاتە كۆتاییەكان و لە قۆناغی رابردووش توانی لە بۆسنەو هەرسك بباتەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، ئەركی ئۆكرانیا ئاسان نیە، ئایسلەنداش تیپێكی باشی هەیەو لە قۆناغی رابردووش لە ئیسرائیلی بردەوە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

 

هه‌واڵی گرنگ