ریال مەدرید و مباپی رێككەوتن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ریال مەدرید و مباپی رێككەوتن

 

ریاڵ مەدرید لەگەڵ مباپێ گەیشتووەتە رێککەوتن و یاریزانەکانیش بە پەرۆشن بۆ پێشوازیکردن لێی.

تۆڕی ریلیڤیۆ لە نوێترین پێشهاتی داهاتووی کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا یاری دەکات.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، مباپێ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر کۆی مەرجەکانی نێوانیان رێککەوتوون و لە ئێستادا تەنیا ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی نێوانیان ماوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە نێو یانە ئیسپانیەکە هیچ کەسێک وا بیر ناکاتەوە کە ئەو یاریزانە ببێتە هۆکاری دروستکردنی کێشە لە ژووری جلگۆڕین بەڵکو یاریزانەکان بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی هاتنی ئەو یاریزانە دەکەن تا بە جوانترین شێوە پێشوازی لێبکەن.

رونیشیکردەوە، هەرچەندە بەشێک لە ئەندامانی کارگیڕی داوایان کردووە گرێبەستەکەی مباپێ لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاشكرا بکرێت بەڵام پێرێزی سەرۆک دەیەوێت پێش دەستپێکردنی جامی یۆرۆ ئەو کارە ئەنجامبدات.

هه‌واڵی گرنگ