حەنان فەتلاوی: حكومەتی هەرێم پابەندی هیچ رێكەوتنێك نەبووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حەنان فەتلاوی: حكومەتی هەرێم پابەندی هیچ رێكەوتنێك نەبووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،حكومەتی هەرێم پابەندی هیچ رێكەوتنێك نەبووە سەبارەت بە پارەی دەروازەكان و هەناردەی نەوت".

دكتۆرە حەنان فەتلاوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند:" هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەڵێن مووچەكانمان پێنادرێت، حكومەتی ناوەندینش مانگانە لەژێر ناوی، سولفە، پارە بۆ مووچەخۆران و لەژێر ناوی پێدانی بەشێك لە پارەی پێش هەمواری بودجەوە رەوانەی هەرێم دەكات، لە سەرەتای روخانی رژێمی بەعسەوە تا ئێستا هەرێم درۆ دەكات كە دەڵێن پارە لە حكومەتی ناوەندییەوە رەوانەی هەولێر نەكراوە، بەڵكو بگرە حكومەتی هەرێم پابەندی هیچ رێكەوتنێك نەبووە سەبارەت بە پارەی دەروازەكان و هەناردەی نەوت".

ئاماژەی بەوەش كرد، ئێستا هاوڵاتیانی هەرێم دەگرین دەڵێت پارە و مووچەكەمان پێناگات، لەلایەكی دیكەشەوە حكومەتی ناوەندی پارە بە حكومەتی هەرێم دەدات، لێرەدا دەبێت رێگا چارەیەك بدۆزرێتەوە كە پارەی مووچە راستەوخۆ بگاتە دەست هاوڵاتیان، كێشەی ئێمەش لەگەڵ خودی هاوڵاتیانی هەرێم نییە، بەڵكو لەگەڵ خودی حكومەتی هەرێمدایە".

باسی لەوەشكردووە: ئێمە بەهیچ شێوەیەك دژایەتی هەرێممان نەكردووە تەنانەت ئەوكاتەشی كە راپرسیان ئەنجامدا ئێمە نەبووینە رێگر و هیچ هەڵوێستێكی دژبەرمان بە پرۆسەكە پیشاننەدا، بەڵكو وڵاتانی دراوسێ ئەو كارەیان پێقبووڵنەبوو".

ئەوەشی خستەروو" ئەوەی منی خستووەتە گومانەوە ئەوەی ئەگەر برادەرانی حكومەتی هەرێم بەڕاستی ئەو لیستی فەرمانبەرانەنی كە ئاڕاستەی وەزارەتی داراییان كردووە، بەڕاستی كەسانێكن بوونیان هەیە، كەسانی وەهمی و ناوی ناڕاستن بۆچی پێیان ناخۆشە حكومەتی عێراق راستەوخۆ مووچەكانیان پێبدا؟!".

ڕاشی گەیاندوە، حكومەتی هەرێم خۆی دەبێت لیستێكی تایبەت ئامادەبكات، ئێمە لێرەوە بە یەك پەنجە مۆر مووچەكانیان دەدەینێ، كاتێكیش داوای تەواوی زانیارییەكانیان دەكەین درۆ و راستی دەرەكەوێت، ناوی نا راست لە راست و شایستەدار لە ناشایستە دەردەكەوێت، بەڵام كاتێك تۆ بەمە رازی نابیت، كەواتە شتێكت هەیە دەتەوێت بیشاریتەوە و ناتەوە ئاشكرا بێت".

هه‌واڵی گرنگ