وهزارهتى ناوخۆى عێراق ڕایدەگەینێت، گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمو عێراق ڕاگیرا و دەشڵێت، "ئهم بڕیاره ههرێمی كوردستانیش دهگرێتهوه.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕونکیردۆتەوە كە ڕاگرتنی گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لەنێوان پارێزگاکانی عێراق بەمەبەستی ڕێکخستنی کارەکانە وەکو ئامادەسازییەکه بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانو خانوبەرە کە بڕیاروایه ئەمساڵ بهڕێوهبچێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، ڕاگرتنی گواستنەوەکە، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
هاوكات وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی بڕیارەکەى وهزارهتى ناوخۆى عێراقهوه وتویهتى، "بڕیارەکە بەهاوئاهەنگییە لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانو بۆ ڕێگریکردنە لەو ڕێگرییو کارانەی کە ڕەنگە ببنە هۆکارێک بۆ شێواندن یان بردنی کاتی زیاتری فەرمانبەرانمان لەکاتی تۆماری ئەلیکترۆنیو سەرژمێریی دانیشتوان، بۆیە ڕاگرتنی گواستنەوەی باری شارستانی بۆ ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانمانە".
لەساڵی 2009وە، حکومەتی عێراق بەنیازە سەرژمێری گشتیی دانیشتوان بکات، بەڵام ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان ڕێگربوە لەوهى ئەنجامنهدرێت.