ساڵی رابردوو زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن كاڵا لەسنوری باشماخەوە هەناردەی هەرێم كراوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ساڵی رابردوو زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن كاڵا لەسنوری باشماخەوە هەناردەی هەرێم كراوە

لێپرسراوی گومرگی باشماخی مەریوان ڕایدەگەینێت،ساڵی رابردوو زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن كاڵا لەسنوری باشماخەوە هەناردەی هەرێم كراوە.

فەرید حەق پەنا، لێپرسراوی گومرگی باشماخی مەریوان بە میداكانی ئێرانی راگەیاندوە:" بەپێی ساڵنامەی وڵاتەكەمان، ساڵی رابردوو یەك ملیۆن و 163 هەزار تۆن كاڵای لەسنوری باشماخەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان كردووە، بەوەش %30 هەناردە زیایكردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە 703 ملیۆن دۆلار كاڵا هەناردەكراوە، هەروەها كاری گومرگیش بۆ 115 هەزار بارهەڵگر بە كێشی دوو ملیۆن و 580 هەزار تۆن و بەبڕی سێ ملیار و 770 ملیۆن دۆلار لە سنووری باشماخەوە ئەنجامدراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ