د. جەمال كۆچەر: پێویستە تا هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی سێ‌ بنێردرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د. جەمال كۆچەر: پێویستە تا هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی سێ‌ بنێردرێت



سەرۆكی كوتلەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق وادەی ناردی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە ئاشكرا دەكات.

لەبارەی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم، د. جەمال كۆچەر سەرۆكی كوتلەی یەكگرتوو و هاوكات ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پێویستە حكومەتی عێراق هەتا هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات و وەزیری دارایی عێراق لەسەر بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران رژدە، جا مووچە بە ئەلیكترۆنی بكرێت یان نا، پێویستە بەغدا پارەكە بنێرێت.

لەكاتێكدا حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم لەشەش مووچە تەنها یەك مووچەیان دابەشكردوە، سێ مووچە لەكۆتایی ساڵی رابردوو دابەش نەكراون و لەم ساڵیش دا تەنها یەك مووچەیان دابەشكردوە، خەریكە مانگی سێ كۆتایی دێت تا ئێستا مووچەی مانگی دوو دیار نیە كەی دابەش دەكرێت، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق ماوەی زیاتر لە 15 رۆژە پارەی پێویستی بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ناردوە بەڵام حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم دەستی بەسەر دا گرتووە وئامادە نیە دابەشی بكات.

هه‌واڵی گرنگ