لە سلێمانی و هەڵەبجە بایكۆتی ناوەندە تەندروستیەكان پێی نایە ڕۆژی دووەمیەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە سلێمانی و هەڵەبجە بایكۆتی ناوەندە تەندروستیەكان پێی نایە ڕۆژی دووەمیەوە

دوێنێ سێ شەممە كارمەندانی تەندروستی بایكۆتیان لە بنكە تەندروستیەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیاندو داوای دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا دەكەن.

پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ دوو ڕۆژە بایكۆتی ناوەندەكانی تەندروستی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامەو كارمەندانی تەندروستی جگە لە حاڵەتی تەواری ئامادەنین نەخۆش ببینن و كارەكانیان ڕایی بكەن.

ئەم بایكۆتە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تەنها یەك مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دراوەو لە ئێستاشدا مووچەخۆران داوای دابەشكردنی مووچەی مانگانە لەكاتی خۆیدا دەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ