شارەزایەكی كەشناسی: ئەو كەشە ناسەقامگیریەی سعودیە دەگرێتەوە، عێراق و ھەرێم ناگرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارەزایەكی كەشناسی: ئەو كەشە ناسەقامگیریەی سعودیە دەگرێتەوە، عێراق و ھەرێم ناگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی بڵاوكردەوەو شارەزایەكی كەشناسیش ڕایدەگەیەنێت: ئەو كەشە ناسەقامگیریەی كە سنوری مەككە و مەدینە و ناوچەكانی باكوری سعودیە ئەگرێتەوە، عێراق و ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت ، هەندێ كات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ ، بەڵام لە هەندێ ناوچەدا زیاتر بەرزدەبێتەوە .

سەبارەت بە كەشی سبەی پێنج شەممە ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ، لە سنوری پارێزگای دهۆك ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە و پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 1 - 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .

هەر لەو بارەیەوە، ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لەئەنجامی كاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی رۆژئاوای ناوچەكە سبەی كەشی ھەرێمی كوردستان سەقامگیر ئەبێت ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەوری كەمی ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەگوێرەی ناوچەكان 1 تا 2 پلەی دیكە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت 5-15 كم/ك ئاراستەی با باكوری رۆژئاواو لەكاتەكانی شەودا ئەگۆرێت بۆ بای باكوری رۆژھەڵات .

وتیشی: لە دوو رۆژی داھاتوودا حاڵەتێكی ناسەقامگیری كەش و ھەوا ناوچەكانی رۆژئاواو بەتایبەت سنوری مەككە و مەدینە و ناوچەكانی باكوری سعودیە ئەگرێتەوە پێشبینی تەرزە و بارانی بەخوڕ و لافاوی لێدەكرێت ، كاریگەری ئەو حاڵەتە بەھۆی بوونی بەرزەپاڵەپەستۆ ناوچەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ