بەرازیل و ئیسپانیا لە بێرنابیۆ یەكسانبوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرازیل و ئیسپانیا لە بێرنابیۆ یەكسانبوون

 

لە لوتكەی یارییە دۆستانەكان لە سانتیاگۆ بەرنابیۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرازیل بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.

رۆدریگۆ هێرناندێز لەخولەكی 13 بەلێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ ئیسپانیا تۆمار كرد،دواتر دانی ئۆلمۆ لەخولەكی 36 گۆڵی دووەمی ئیسپانیای تۆمار كرد، لەخولەكی 40 رۆدریگۆ گۆڵی یەكەمی بۆ بەرازیل تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 50 ئەندریك گۆڵی بەرامبەری بۆ بەرازیل تۆمار كردەوە، لەخولەكی 87 بەلێدانی سزا رۆدریگۆ هێرناندێز گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بۆ ئیسپانیا تۆمار كرد، لەكۆتا خولەكیش بەلێدانی سزا لۆكاس باكیتا گۆڵی بەرامبەری بۆ بەرازیل تۆمار كردەوەو یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

هه‌واڵی گرنگ