پۆلیسی سلێمانی لەسەر دزینی ئاڵتون و دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، زانیاری ئاشكراكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی سلێمانی لەسەر دزینی ئاڵتون و دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، زانیاری ئاشكراكرد


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان ، بەتۆمەتی دزینی ئاڵتون تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان لە لایەن دادگای گەرمیانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ، م لەدایكبووی 1997 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون و بەپێی ماددەی 446 لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە .

هه‌واڵی گرنگ