پۆلیسی دارستانی سلێمانی: لەسەر ڕاوكردنی ماسی، چوار هاوڵاتی دەستگیركران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: لەسەر ڕاوكردنی ماسی، چوار هاوڵاتی دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: چوار هاوڵاتی لە لایەن بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادقەوە دەسـتگیر كران .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: پاراستنی دەریاچەو ڕووبارەكان لەلایەن بەش و بنكەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بەردەوامە و لــە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق بۆ (سەر دەریاچەی دەربەندیخان ) لەسنوری بەشەكەیان بەمەستی ڕێگریكردن لە ڕاوكردنی نایاسایی توانیان( ٤ ) هاووڵاتی دەستگیربكەن كەسەرقاڵی ڕاوكردن بوون بەشێوەی نایاسایی وە هاوكات توانرا دەست بگرن بەسەر ( ١٠ ) ماسی ڕاوكراو لەگەڵ ( ١ ) دەسكەداودا.

ئەوەشی خستەڕوو: پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

 

هه‌واڵی گرنگ