‎ سکاڵایەک لەخزمەتی خوای خاوەن دەسەڵات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

‎ سکاڵایەک لەخزمەتی خوای خاوەن دەسەڵات

‎ ياربّ..ناصر المستضعفين.. سکاڵاوخەفەتی ئەم هەژاری وبێ مەعاشی و نەبوونی و وەزعی بازاڕ و ترسی حاڵەتی خراپتر لەم کوردستانە پڕنیعمەتەی خۆمان و لەمەی ئێمە قورستر حاڵەت و وەزعی زۆر ناڕەحەتی میللەتی مەزڵومی فەلەستین و غەززە و ئەو دیمەنانەی کەناڵی جەزیرە پیشانی ئەدا لە قەتڵ وعام برسێتی وبێکەسیان، هەردوولامان بەهۆی نادادی و کەمتەرخەمی حکوماتی خۆمان و لەخوا نەترسانیان و زاڵمی دەوڵەتە زلهێزەکان کە بە نەخشە و پیلان ودەسەڵاتی سەربازی و پارە و پەیوەندی نادرووست بۆ کۆیلەکردنی میللەتان ،ئەم کێشە و حاڵەتانەمان بۆ درووست بووە و چارەسەری لای ئێمە زۆر ئەستەمە و ئێمەی ئیماندار خاوەن قەناعەت بە توانا و دەسەڵاتی بێ سنووری زاتی تۆ وفەرمانی (کن فیکون)ت،وە سوننەتی بەرنامەی تۆ کە لەکاتی بێ ئومێدی (  حَتَّيٰ إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ ؤظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَا‌وَهُمْ نَصْرُنَا) و ئایەتی ( فَلَمَّا يَ‌سَفُونَا انتَقَمْنَا مِنْهُمْ) وەسونەتی پێغەمبەرانیش علیهم السلام لە کاتی نائومێدیا سکاڵاو هاواریان هێناوە بۆلای زاتی ئەقدەست، یعقوب(أَشْكُو بَثِّي ؤحُزْنِي إِلَي اللَّة) وە نوح ( أَنِّي مَغْلُوبٌ فَانتَصِرْ ) وه سەروەرمان محمد ( اللّهُمّ إلَيْك أَشْكُو ضَعْفَ قُوّتِي ، ؤقِلّةَ حِيلَتِي ، ؤهَؤانِي عَلَي النّاسِ
....)بۆیە ئێمەش سکاڵامان ئەخەینە خزمەت زاتی تۆی پەروەردگارمان لەم مانگە پیرۆزی ڕەمەزانەدا کە ڕزگاربوونێک وچارەسەرێک دەرچەیەک بۆ ئەم دوو میللەتە مەزڵومە بفەرموی، بەو شێوەی خۆت پێت باشە،وە تۆڵەیەکی بەرچاو لە و زاڵمانەی دوور و نزیک بکەیتەوە کە دەسیان هەیە و بووە لەم زوڵمەدا بەرامبەرمان بەشێوەیە ببنە عیبرەت بۆ دووای خۆیان ،یارب ئەم سکاڵا و دوعامان لێ قبوڵ بفەرموی لە گەڵ اعترافمان بەلاوازی ئیمان وتوانامان
ئاميييين ياناصر المظلومين
26/3/2024

هه‌واڵی گرنگ