بڕی ٢٠٪ـی دیكە لە کرێی پارالێڵی خوێندنی باڵا داشکێنرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕی ٢٠٪ـی دیكە لە کرێی پارالێڵی خوێندنی باڵا داشکێنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردرا ٢٠٪ـی کرێی خوێندنی پارالێڵ دابشکێنرێت خوێندکاران و ١٥٪ـی کرێکە بدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە،27_ی ئادار_ی 2024  ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڕیاریدا، کرێی خوێندنی پارالێل و ئێوارانی دبلۆم و بەکالۆرێۆس و دبلۆمی باڵا وماستەر و دکتۆرا، ٢٠٪ داشکاندنی بۆ بکات و کۆی داشکاندن بۆ ئەمساڵ بگەیەنێتە ٨٥٪.

لەماوەی  ڕابردودا، وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی كاربەڕێكەر لێخۆشبونی لە ٢٠٪ـی کرێی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاندبوو.

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو سێ موچەی موچەخۆران بەبیانووی نەبونی پارە نەداو ئەمساڵیش دوای 56 رۆژ ڕاگەیاندنی لیستی موچە بە موژدە ناودەبەن و بەهۆی نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، دەستدەکەن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان.

هه‌واڵی گرنگ