لە یارییەكانی پرێمەرلیگ یانەی مانچستەریۆنایتد دوای سەركەوتنی بۆ یاریكۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شیفیلد یۆنایتد دەكات و یارییەكەش كاتژمێر 10:00 شەو بەرێوە دەچێت.
مانچستەریۆنایتد خاوەنی 50 خاڵەو پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتوە،ئەم یانەیە لە ئێستادا لە دەرەوەی ركابەریكردنە بۆ گەیشتن بە خولەكانی ئەوروپا و پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی لە ریزبەندی یانەكان بچێتە پێشەوە تا بتوانێت لەوەرزی داهاتوو بەشداری لە خولێكی ئەوروپی بكات لەهەمان كات دەبێت چاوی لە شكستی یانەكانی پێشەوەی خۆی بێت.
هەرچی شیفیلد یۆنایتدە خاوەنی 16 خاڵی هەیەو پلەی كۆتایی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیەش نزیكە لە دابەزین رەنگە ئەگەر لەم یارییە توشی دۆران بێت بە شێوەیەكی فەرمی بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان دابەزێت بۆیە ئەوپەری توانای خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێكی باش بەدەست دەهێنێت.