ئەمڕۆ لە میونشن، سودانی و جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبنەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەمڕۆ لە میونشن، سودانی و جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبنەوە

 

 

كۆشكی سپی ئەمریكا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن جێگیری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئیسرائیل كۆدەبێتەوە، سودانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هۆلًنداوە بەڕێكەوت بۆ ئەڵمانیا بە مەبەستی بەشداریكردن لەو كۆنفرانسە.

كۆشكی سپی ئەمریكا لە بارەی كۆبوونەوەی (كاملا هاریس) جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ (موحەمەد شیاع سوودانی) و (ئیسحاق هێرزۆگ) سەرۆك كۆماری ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن (كاملا هاریس) جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ (موحەمەد شیاع سوودانی) و (ئیسحاق هێرزۆگ) سەرۆكی ئیسرائیل كۆدەبێتەوەو تێیدا تاوتوێی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەززە دەكەن.

لە ئێستادا سوودانی و لایەنەی شیعییەكانی عێراق جەخت لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەنەوە، پێیان وایە، ئێستا سوپای عێراق لەو پەڕی بەهێزی خۆیدایەو پێویستی بەهێزی هاوپەیمانان و هێزی ئەمریكا نییە.

پێشتر بەرپرسێكی حكومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە دوای هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان لە عێراق، (موحەمەد شیاع سوودانی) داوای كردبوو، سەردانی (جۆ بایدن) بكات و لەگەڵی كۆببێتەوە، بەڵام كۆشكی سپی بە بیانووی ئەوەی سوودانی نەیتوانیوە كۆنترۆڵی گرووپە چەكدارەكان بكات، بایدن ئامادە نییە لەگەڵی كۆببێتەوە.

In case you missed it