هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی جەنگی ئیسرائیل دەكرێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی جەنگی ئیسرائیل دەكرێت

 

 

ناكۆكییە ناوخۆییەكانی ئیسرائیل لەسەر جەنگی سەر غەززە لە فراوان بوونە، هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی جەنگ لە ئارادایە، لەهەمان كاتیشدا سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر داوا لە نەتنیاهۆ دەكات جەنگ رابگرێت.

(جۆو بایدن) سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشی سپی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوو دانووستانی چڕو پڕ كراوە بۆ ئاگر بەستی كاتی لە پێناو رزگار كردنی گیراوەكان.

بایدن ئومێدی خواست كە ئیسرائیل ئەو هێرشەی بڕیارە ئەنجامی بدات بۆ سەر شاری رەفح ئەنجامی نەدات، تاكو گیراوەكان ڕزگار دەكرێن، پێشی وابوو هێرشەكە ئەنجام بدرێت كارەسات دروست دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش وتی: دانووستانەكان لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەكان بەردەوامە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی (پۆلیتیكۆ) ی ئەمریكی نووسیویەتی، ناكۆكییەكانی نێوان بایدن و نەتنیاهۆ لەسەر شێوازی مامەڵەی جەنگی سەر غەززە گەیشتۆتە قۆناغی كوڵان، ئەمە جگە لە پیلانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر شاری رەفح، كە بایدن پێی رازی نییە.

لەسەرێكی ترەوە راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردۆتەوە، كە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی جەنگی ئیسرائیلی ناكۆكی زۆر دروست بووە، بەتایبەتی هەردوو ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی (بێنی غانتس و غادی ئایزنكۆت) هەڕەشەیان لەنەتنیاهۆ كردووە كە حكومەتی سەربازی هەڵدەوەشێننەوە ئەگەر بێت و ئەو لە بڕیارە تاك لایەنەكانی بۆ شێوازی مامەڵە كردن لەگەڵ دۆسییەی گیراوەكان بەردەوام بێت.

 

 

In case you missed it