بەهۆی باران بارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكان بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

بەهۆی باران بارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكان بەرز دەبێتەوە

 

 

بەرێوەبەری بەنداوی دوكان رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو شەپۆڵی باران بارینەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كرد، ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نزیكەی دوو مەتر بەرزبۆتەوە، دەشڵێت: بەپێی پێشبینییەكان لە مانگەكانی ئازارو نیسان بڕێكی باش باران دەبارێت و هەربۆیە چاوەڕێ دەكرێت ئاستی ئاوی بەنداوەكان زیاتر بەرز بێتەوە.

(كۆچەر جەمال) بەرێوەبەری بەنداوی دوكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەبارەی زیادبوونی ئاوی بەنداوەكەیان بەهۆی بارینی بارانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نزیكەی دوو مەتر بەرزبۆتەوە.

باسی لەوەشكردووە، بەپێی پێشبینییەكان لە مانگەكانی ئازارو نیسان بڕێكی باش باران دەبارێت و هەربۆیە چاوەڕێ دەكرێت ئاستی ئاوی بەنداوەكان زیاتر بەرز بێتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو تا دوێنێ شەممە شەپۆڵێكی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان و كردووەو بەهۆیەوە لافاو لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دروستبوو.

In case you missed it