رۆژووگران بۆچی تووشی خەواڵوویی دەبن ؟؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

رۆژووگران بۆچی تووشی خەواڵوویی دەبن ؟؟

 

 

زۆرێك لە رۆژوگران دوای ڕۆژوو شكاندن، تووشی خەواڵویی و شەكەتی و بێهێزی و هیلاكی دەبن.

گرنگترین هۆكارەكانی خەواڵویی و بێهێزی دوای بەربانگ ئەمانەی خوارەوەن :

1. خواردنی بڕێكی زۆر خۆراكی چەوری و شیرینی بە پەلەو خێرایی لە كاتی بەربانگ.

2. دابەزینی فشاری خوێن پاش خواردنی ژەمەكان، چونكە بڕێكی زۆر خوێنی لەش دەڕوات بۆ گەددەو كۆئەندامی هەرس.

3. دابەزینی ئاستی شەكرە لە خوێن : یەكەم جار ئاستی گلوكۆز بەرز دەبێتەوە بەخێرایی و دوای كەمێك دادەبەزێت بە هۆی ڕشتنی بڕێكی زۆر لە ئەنسۆلین.

4. هیلاك بوون لە ماوەی ڕۆژدا، كاتی بەڕۆژبوون.

5. كۆنیشانەی پڕبوونی گەددە دوای نان خواردن.

6. وشك بوونەوەی لەش بەهۆی نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاوو شلەمەنی تەندروست.

7. كەمی جوڵەو دانیشتن یان پاڵ كەوتن و وەرزش نەكردن لە ڕۆژانی ڕەمەزان.

8. كەمی ڤیتامین و كانزاو بەدخۆراكی.

9. هۆكاری دەروونی : فشارو دڵەڕاوكی و قەلەقی بەردەوام و دۆخی قەیراناوی یان خەمۆكی.

10. خواردنی دەرمانی زەغت و نەخۆشی شەكرەو نەخۆشیەكانی تر بە شێوازێكی هەڵە.

11. بوونی هۆكارەكانی شەكەتی و بێهێزی بەردەوام پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان ؛ وەك تێك چوونی هۆرمۆنەكان، كەم خوێنی ، ... هتد.

لەبارەی نیشانەكانی خەواڵویی و بێهێزی دوای بەربانگ نۆ خاڵ دەست نیشان كراون كە بریتین لە :

1. هەست كردن بە بێهێزی و بێ تاقەتییەكی زۆر ڕاستەوخۆ پاش بەربانگ.

2. سەرئێشەو گێژبوون و هەستكردن بە سەر سووڕانەوە.

3. تەمەڵی و نەبوونی توانای ئەنجامدانی هیچ كارێك.

4. خەواڵویی و باویشك دانەوەی بەردەوام.

5. زوو هیلاك بوون دوای كەمترین جووڵە.

6. لەرزین و ئارەق كردنەوەو دڵ پەلە پەل كردن.

7. گەڕانەوەی هەستكردن بە برسیەتی بەخێرایی.

8. تووڕەیی و دڵتەنگی.

9. ئارەق كردنەوەیەكی زۆر.

دووخاڵ بۆ شێوازی چارەسەركردنی خەواڵویی و شەكەتی و بێهێزی دوای بەربانگ ... لە دەست نیشان كردنی هەر هۆكارێكی نەخۆشی و چارەسەركردنی بە پێی توانا.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

In case you missed it