ئافرەتانی دووگیان چۆن بەرۆژووببن
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئافرەتانی دووگیان چۆن بەرۆژووببن

 

 

بەپێی كۆمەڵێك هۆكار دەتوانرێ‌ بڕیار بدرێ‌ ئایا بەڕۆژووبوون لەكاتی دووگیانی ئاساییەو كێشەی تەندروستی بۆ دایكەكەو كۆرپەكە دروست دەكات یان نا، لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانیش بەهۆی ئەوەی قۆناغێكی زۆر گرنگە بۆ گەشەی كۆئەندامەكانی كۆرپە باشتر وایە لەو ماوەدا ژنانی دووگیان بە ڕۆژونەبن.

لە سێ یەكی دووەمی دووگیانی واتە لە مانگی (4 – 5- 6) بەپێی ئەم هۆكارانە دەتوانرێت بزانرێت خانمەكە دەتوانێت بەڕۆژوو ببێت یان نا، كە ئەمانەن:-

1. باری تەندروستی گشتی دایكەكە بەر لە دووگیانی.

2. ئەو كێشانەی، كە بەهۆی دووگیانییەوە تووشی بووە بۆ نموونە شەكرەی دووگیانی، بەرزی پەستانی خوێن، كەم خوێنی، لەم حاڵەتانە نابێت خانمەكە بەڕۆژووببێت.

3. ماوەی ڕۆژووگرتنەكە.

لە سێ مانگی كۆتایی دووگیانی بەپێی بەشێك لە توێژینەوەكان بەڕۆژووبوون و وشك بوونەوەی جەستە ئەگەری گرژبوونی رەحم و منداڵبوونی پێشوەختە زیاد دەكات، لەبەر ئەم هۆكارە باشتر وایە خانمانی دووگیان بەڕۆژوونەبن.

ئەوانەی لە سێ یەكی دووەمی دووگیانین و هیچ كێشەیەكی تەندروستییان نییە دەتوانن بەڕۆژووببن، بەڵام پێویستە بە باشی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن، كە ئەمانەن:-

1. ئەو كاتانەی، كە بەڕۆژوو نیت بڕێكی زۆرباش لە ئاوو شلەمەنی و خۆراكی تەندروست بخۆ.

2. زیاتر ئەو خۆراكانە بخۆن، كە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن و كالسیۆم و ڤیتامینەكان و دووربكەونەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی بڕێكی زۆر شەكری تێدایە.

3. با خواردنەكەتان ڕێژەی پڕۆتینی زیاتر بێت، چونكە بۆ ماوەیەكی زۆرتر وزەت پێ دەبەخشێت لەوانەش گۆشت، هێلكە، گوێز، بادەم.

4. كەمتر چا یان قاوە بخۆنەوە یان ئەو خواردنانەی دڵەكزێ زیاد دەكەن.

5. هەوڵبدەن زۆر خۆتان ماندوو نەكەن.

(د. كەژان كاوە – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون)

In case you missed it