ئەگەر میز خوێناوی بێت چی بكرێت باشە ؟؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەگەر میز خوێناوی بێت چی بكرێت باشە ؟؟

 

 

كەسی نەخۆش بەدوو شێوە میزەكەی خوێناوی دەبێت كە جۆرێكیان بەچاو نابینرێت جۆرەكەی دیكەیان دەبینرێت، ئەو كەسەی میزەكەی خوێناوی دەبێت پێویستە پشتگوی نەخات و بە زووی سەردانی پزیشك بكات و ئەگەر هۆكارەكە شێرپەنجەی میزەڕۆ بێت زوو چارەسەر دەكرێت.

كەسی نەخۆش چەند جۆر میزەكەی خوێناوی دەبێت ؟

دوو جۆر میزی خوێناوی هەیە لەجۆری یەكەمدا خوێنەكە بەچاو دەبینرێت ڕەنگی میزەكە سوور دەكات، بەڵام لەجۆری دووەمی نەخۆشییەكەدا خوێنەكە بەچاو نابینرێت تەنیا بەشیكاری و پشكنین بۆ میزەكە دەبێت، ئەگەر خوێنی تێدا بێت دەبینرێت واتا ڕەنگی میزەكە بەسەیركردن و بەچاوو ئاسایی دەرناكەوێت.

هۆكارەكانی خوێن بەربوون لەكۆئەندامی میزەڕۆدا چییە ؟

هۆكارەكان زۆرن وەك هەوكردنی میزەڵدان و بەردی گورچیلەو بەردی میزەڵدان و شێرپەنجەی میزەڵدان و شێرپەنجەی گورچیلەو شێرپەنجەی بۆری میزو شێرپەنجەی پڕۆستات لە پیاوانداو هەوكردنی درێژخایەن یان كتوپڕ لە گورچیلەداو ڕوونبونەوەی خوێن و وەرزشی زۆرو قورس و نەخۆشی بەلهارزیاو بەكارهێنانی دەرمانی زۆرو لەڕادەبەدەر.

نیشانەو هۆكارەكانی چییەو لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت یان نا؟

گرنگترین نیشانە سوربوونی ڕەنگی میزو نیشانەكانی تر بە گوێرەی هۆكارەكان و كەسەكان دەگۆڕێت، بۆ نموونە ئەگەر هۆكارەكە بەردی گورچیلە بێت نەخۆش زۆربەی كات ئازارێكی كتوپڕی لێ پەیدا دەبێت لەو لایەی كە بەردەكەی دابەزیوە. لە وانەیە زوو زوو بچیت بۆ سەرئاو بۆ میزكردن.

لەچی كاتێكدا نەخۆش تووشی سووتانەوەو ئازار دەبێت ؟

ئەگەر هۆكارەكە هەوكردنی میزەڵدان بێت ئەوا نەخۆش توشی سووتانەوەو كزانەوە دەبێت بەتایبەت لەكاتی میزكردندا، بەڵام هەندێ جار جگە لە ڕەنگی سووری میزەكە نەخۆشەكە هیچ نیشانەیەكی تری نیە، ئەم جۆرەیان زۆربەی كات بە هۆی شێرپەنجەی میزەڵدان، گورچیلە یان پڕۆستاتەوە دەبێت.

كەسی نەخۆش میزەكەی خوێنی پێوە بوو چی بكات باشە ؟

ئەو كەسەی هەستی كرد میزەكەی خوێناوی بووە پێویستە بەزوویی پشكنین بكات سەردانی دكتۆری پسپۆڕ بكات، چونكە هەندێك جار هۆكاری بوونی خوێن لە میزدا شێرپەنجەیە، دەبێ زۆر بەهەند وەربگیرێت و پشت گوێ نەخرێت و نەخۆش بە زووترین كات چارەسەر وەربگرێت.

ئەو پشكنینانە چییە بۆ نەخۆش دەكرێت ؟

نەخۆش دەبێت لەلایەن دكتۆری پسپۆڕەوە ببینرێت و پرسیاری تەواوی لێبكرێت دەربارەی نیشانەكانی نەخۆشییەكە پاشان پشكنینی خوێن و میز لەگەڵ زەرعی میز، هەروەها گرتنی ئەشیعە یان سۆنار یان ئە شیعەی تەنووری لەگەڵ نازوری میزەڵدان یان گورچیلەو پشكنینی میز بۆ بینینی خانەی شێرپەنجەیی و وەرگرتنی چارەسەر ئەمە پشكنینەكانە.

زۆرینەی هۆكارەكانی نەخۆشییەكە چیە ؟

خۆشبەختانە زۆربەی كات هۆكارێكی سادەی وەك بەرد یان هەوكردنە، بەڵام نەخۆش نابێت كەمتەرخەمبێت، چونكە دەگوونجێ هۆكارەكەش خوانە خواستە نەخۆشی شێرپەنجە بێت.

لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان لەوبارەیەوە چی دەڵێن ؟

لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان دەریانخستووە لە (20%) ئەو نەخۆشانەی ڕەنگی میزەكەیان سوورە واتە بووە بە خوێن شێرپەنجەی كۆئەندام میزەڕۆیان هەیە، وە تەنها لە (5%) ئەو نەخۆشانەی كە خوێن لەمیزەكەیاندا هەیە بەس بە شیكاری میز دەردەكەوێت شێرپەنجەیان هەیە، ئەوەی مەبەست و گرنگە ئەوەیە نەخۆش پشكنینی میزەكەی بكات چەند جارێك پشتگوێی نەخات، چونكە ئەگەر هۆكارەكە شێرپەنجەبێت دەتوانرێ زوو بە نەخۆشیەكە بزانرێت و بتوانرێت لە ڕێگەی نەشتەرگەریەوە بنبڕبكرێت و ژیانی نەخۆشەكە بپارێزێت.

(د. كاوە فەقێ ڕەحیم – پزیشكی نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆو نەزۆكی پیاوان)

In case you missed it