بۆ رۆژوەوانان چ جۆرە خۆراكێك باشە بخورێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

بۆ رۆژوەوانان چ جۆرە خۆراكێك باشە بخورێت

 

 

چەندین جۆری خۆراك هەیە، كە گرنگە لە مانگی ڕەمەزاندا بخورێن و سوودێكی زۆریان هەیە، لەوانەش شیر، هێلكە، ماسی، ماست، سپێناخ، سەوزەوات و خورما.

گرنگترین جۆرەكانی خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزان كامانەن ؟

1. شیر، سەرچاوەیەكی گرنگی كانزای پۆتاسیۆمە، كە چەندین سوودی هەیە لەوانەش : یارمەتی زوو تێر بوون دەدات لەگەڵ ڕێگریكردن لە زیادبوونی كێش و قەڵەوی و كەمكردنەوەی كێشەكانی كۆئەندامی هەرس، باشتركردنی باری دەروونی و مەزاج، چونكە دەبێتە هۆی هێمن كردنەوەو كەمكردنەوەی قەلەقی و چارەسەری خەو زڕان، پاراستنی تەندروستی پێست و هێشتنەوەی بە گەشاوەیی و خۆپاراستن لە سیس بوون و لاوازبوونی دەم و چاو.

2. ماست، یەكێكە لە هەرە خۆراكە گرنگەكان و دروست وایە ڕۆژوەوان بە درێژایی مانگی ڕەمەزان بیخوات چ كاتی پارشێو یا دوو سەعات دوای بەربانگ و پێشتر سوودەكانی بڵاوكراوەتەوە.

3. سپێناخ، یەكێكە لە بەسوودترین سەوزە گەڵاتۆخەكان و دەكرێت بە كوڵاوی یا بە شێوەی زەڵاتە یا وەك شلە بخورێت.

4. سەوزەوات، هەموو جۆرەكانی سەوزە بایەخی تایبەتی خۆیان هەیە، چونكە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و بی و كانزای كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ماددە ڕیشاڵییەكان و ماددە دژە ئۆكسانەكان و بڕێكی زۆر لە ئاو، بەڵام بڕێكی كەم لە وزەیان تێدایە.

5. هێلكە، سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە پڕۆتینەكانەو یارمەتی باشتر كاركردنی غوودەی دەرەقی دەدات لەگەڵ نەهێشتنی هەستی برسیەتی لە ڕۆژداو یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی خۆراك لە پارشێوو لەكاتی ڕێجیمكردن.

6. خورما، یەكێكە باشترین بژاردەیە، كە ڕۆژووی پێ بشكێنرێت، كاتی ڕۆژوو شكان دەنكێكی لێ بخورێت بۆ كەسانێك، كە نەیانەوێت كێشیان زیاد بكات یا نەخۆشی شەكرەیان هەیە یا قەڵەون، بەڵام بۆ كەسانی لاواز دەتوانن زیاتر بخۆن، هەروەها دەكرێت پارشێو سێ دەنك بخورێت لەگەڵ چەند دەنێكیك زەیتوون، بەڵام لە كاتی ڕێجیمی كیتۆو لۆكارب ڕێگا پێ نەدراوە.

7. ماسی، هەموو جۆرەكانی ماسی بە سوودن بە تایبەت ماسی سەلەموون، كە گرنگە هەفتەی دوو بۆ سێ جار ماسی بخورێت لە بەربانگدا گەر لە توانادا هەبێت.

(د. كامەران ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)

In case you missed it