ئەوانەی زەختیان بەرزە چۆن بەڕۆژوو ببن ؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەوانەی زەختیان بەرزە چۆن بەڕۆژوو ببن ؟

 

 

1. بە شێوەیەكی گشتی ئەوانەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە دەكرێنە سێ جۆر (فشاری خوێنی سوك و مامناوەند دەتوانن بەڕۆژوو ببن، بەڵكو ڕۆژوو سوودی بۆیان هەیە كە دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن و چەوری).

2. ئەوانەی فشاری خوێنی توندیان هەیە واتە (180/110) ناتوانن بەڕۆژوو ببن، چونكە فشاری خوێنیان نا جێگیرە، دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێنیان ئینجا بەرۆژوو ببن.

3. پێویستە نەخۆش لەكاتی ڕەمەزان پابەند بێت بە دەرمانەكانیان، بەڵام گۆرانكاری لەكاتی وەرگرتنی دەرمانی زەخت دەكرێ بۆ نموونە ئەو دەرمانانەی كە لە بەیانیاندا دەخورێ بكرێتە ئێواران، هەروەها تا بكرێت حەبی لازكس و میز پێكەرەكان بەكارنەهێنرێت، چونكە دەبێتە هۆی ووشك بوونەوە.

4. ئەوانەی كە نەخۆشی تریان هەیە لەگەڵ بەرزی پەستانی خوێن پێویستە سەردانی پزیشك بكەن بۆ هەڵسەنگاندنی حاڵەتەكەیان ئایا دەتوانن بەڕۆژوو ببن یان نا.

5. خواردن بەهەمان شێوە پێویستە كەم خوێ و كەم چەور بێ وەك پێش ڕەمەزان.

(د. هیوا خالید گەردی – پزیشكی پسپۆڕی هەناو)

In case you missed it