شەكرە بنەبڕ دەكرێت ؟؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

 

 

لەو حاڵەتانەی خوارەوە ئەگەری بنەبڕ كردنی شەكرە هەیە.

1. ئەگەر نەخۆش تەمەنی سەرووی چل ساڵ بێت و تازە تووش بووبێت.

2. ئەگەر نەخۆش هێشتا چاوی زەرەرمەند نەبووبێت و تووشی ئاڵۆزییەكان نەبوبێت.

3. ئەگەر نەخۆش چل ساڵ بەسەر بێت و قەڵەو بێت.

4. ئەگەر نەخۆش بەهۆی دەرمان بەكار هێنان تووشی شەكرە بوبێت و دەرمانەكە ڕایبگرێت.

5. ئەگەر نەخۆش لە ئەنجامی دەردە هۆڕمونییەكانەوە تووش بوبێت و ئەویش چارەسەر بكرێت.

6. ئەگەر نەخۆش قەڵەو بێت و گەدەی بچووك كرابێتەوە بەنەشتەرگەری.

لەو حاڵەتانەی سەرەوە شەكرە بەتەواوی چارەسەر دەكرێت و ئاسەواری نامێنێت، ئەگەر نەخۆش بتوانیت تەنیا ئەو خواردنانەی خوارەوە بخوات.

1. نیسك و پاقلەو نۆك و لۆبیا.

2. بیبەری سەوزو تەماتەو خیارو گێزەرو تورو سپێناخ.

3. گوێزو گوڵەبەڕۆژەو باوی و چەرەزاتەكان.

4. قارچك و گۆشت مریشك و گۆشتی دیكە.

5. تەحین و كونجی و ماست و پەنیر.

6. مەرەگەو تەپسی و مزەورەی سەوزە.

7. گوێزی هیندی، گیابەهاریەكان و برۆكولی و قەرنابیت.

8. چایەو قاوەی بێشەكر.

بێجگە لەوانەی سەرەوە هیچی تر نەخوات

بێجگە لە خواردن چ بۆ چارەسەر كردن چ بۆ خۆپاراستن لەشەكرە ئەو خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بكرێن زۆر باشە.

1. وەرزش كردن لەشێوەی پاسكلی دەستی، ئامێری كارەبایی، یان مەلەوانی و ڕۆیشتنی خێرا ڕۆژانە چل خولەك.

2. خەوتنی تەواو بەپێی پێویست و ئەگەر لەشەودابێت باشترە.

3. دور كەوتنەوە لە بەكارهێنانی (ستیڕۆێد) ەكان، ئەوانە دەرمانن وەكو پریدنیزۆلۆن، دیكادرۆن، هایدرۆكۆرتیزۆن، تكایە ئەگەر پزیشك یان یاریدەدەری پزیشك بۆی وەسف كردن تكایە باس بكە ئەگەر شەكرەت هەبێت، دووجار پرسیار بكە ئایا ئەو دەرمانانە پێویستن یان نا ؟

4. ئەگەر كێشی لەشت زۆری زیاد بێت و شەكرەشت هەبێت ئەوا نەشتەرگەری گەدە بچووك كردنەوە ئەنجام بدەیت باشە.

5. بێجگە لەوەیش خواردنی كەم و كەمكالۆری زۆر یارمەتی كێش دابەزاندن دەدات.

(كەی دەتوانین بڵێین شەكرە بنەبڕ بووە ؟)

ئەگەر بەبێ حەب و دەرمان وای لێهات ڕێژەی شەكرەی بەیانی پێش خواردنی بەیانی بۆ چەند جارێك لە دەروبەری 100/100 mg/ml بێت ئەوە نیشانەیەكە، یان دوو كاتژمێر دوای خواردن سەدو چل (140) زیاتر نەبێت.

بەڵام وەكو پێناسەی بنەبڕكردن ئەگەر سێ مانگە یان تەراكومی (HbA1c) گەیشتە شەش (6%) یان كەمتر ئەوە بەچاكبوونەوە دادەنرێت.

(د. یوسف خەتی – پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناوی و هۆڕمۆنەكان)

In case you missed it