بەڕۆژوو بوون هۆرمۆنی گەشە زیاد دەكات ؟
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

بەڕۆژوو بوون هۆرمۆنی گەشە زیاد دەكات ؟

 

 

1. بەڕۆژوو بوون دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری لەش، كە چەوری لەش توایەوە بەتایبەتی چەوری دەوری سك دەبێتە هۆی زیاتر كردن و چاڵاك كردنی هۆرمۆنی گەشە.

2. بەڕۆژوو بوون ئینسۆلین بەكەمی دەهێڵێتەوە، چونكە زیادبوونی ئینسۆلین دەبێتە هۆی ناڕێك كاركردنی هۆرمۆنی گەشە.

3. ئەم ڕاستیە بە لێكۆڵینەوەش سەلـمێنراوە، كاتێك بینیان كە بەڕۆژووبوون بۆماوەی (16) سەعات لەڕۆژێكدا بووە هۆی زیادكردنی هۆرمۆنی گەشە بەڕێژەی دوو بۆ سێ ئەوەندەی بڕی ئاسایی.

4. بۆیە بەڕۆژووبوون گەشە كەم ناكاتەوە، بەڵام پێویستە لەو كاتژمێرانەی كە خواردن دەخۆیت زۆرگرنگی بە جۆراوجۆری خواردنەكە بدەیت.

- ئاو زۆر بخۆیتەوە.

- خواردنی دەوڵەمەند بە پڕۆتین و ڤیتامینەكان و كانزاكان بخورێت.

- شەكرو چەوری زۆر كەم بكرێتەوە.

(د. گەوهەر سەمەد – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان)

 

In case you missed it